وێنه‌ری
به‌رێز ئه‌وه‌ی که له خواره‌وه ده‌ی خوێندنه‌وه به سه‌ر هاتێکی راسته‌قینه‌ی
ژنێکی ته‌مه‌ن 28 ساڵانه له یه‌کێک له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له به‌ر پاراستنی باری ئه‌منی و که‌سایه‌تی ئه‌و ژنه له نووسینی ناوی راستی خۆی
و منداڵه‌کانی خۆ ده‌پارێزین ته‌نیا ناوێکی نه‌هێنیم بۆ ژنه‌که داناوه به ناوی
)
سه‌حه‌ر(
ژنێکم
دانیشتوی یه‌کێک له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دو منداڵم هه‌یه. پێش
ئه‌وه‌ی مێرد بکه‌م له گه‌ڵ کوڕێک عاشقی یه‌ک بوین وه‌ک هه‌موو ئه‌ویندارانی‌تر
له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا پاش ته‌حه‌مولی زه‌جر و کێشه‌ی زۆر سه‌ر ئه‌نجام
هه‌ر دوکمان پێکه‌وه ژیانی هاوبه‌شمان ده‌ست پێ‌کرد .
دوای یه‌ک دووساڵ له ژیانی هاوبه‌شی من و مێرده‌که‌م له ماڵی خه‌زوورانم جیا
بوینه‌وه، خانوویه‌کمان به‌کرێ گرت.
ژیانمان زۆر خۆش بو.، زۆر یه‌کترینمان خۆش ده‌ویست، گه‌رچی له باری ماڵییه‌وه
ده‌ست کورت بووین به‌ڵام خۆشه‌ویستی نێوانمان هه‌موو که‌لێن و بۆشایی نێوان
ژیانمانی پرکردبۆوه.
بریاری هاوبه‌شمان دا که منداڵمان ببێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر دوکمان ساخ
بوینه‌وه که دوومنداڵمان ببێت ئێسته کچ یان کور لای ئێمه گرینگ نه‌بو.
منداڵی یه‌که‌ممان کچێک بوو که چاوی به ژین هه‌ڵ هێنا و پاش 2 ساڵی‌تر دوای
منداڵی یه‌که‌م کورێکیشمان بو. ئیتر خه‌رجمان زۆر بوو، کارمان که‌متر بۆوه،
بێ‌کاری ده‌ستی ره‌شی کێشا به سه‌ر ژیانماندا، لێره پیاوان کاسبکاری ماڵن و منیش
منداڵه‌کانم به‌خێو ده‌کرد، ژیانمان به‌ڕی نه‌ده‌چو .
په‌نامان بۆ هه‌ر که‌س برد نه ته‌نیا ده‌ستی نه‌گرتین به‌ڵکو رووی لێ وه‌ر
چه‌رخاندین، ده‌ره‌تانمان بۆ نه‌ماوه.
پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ستم کرد مێرده‌که‌م به ته‌واوی گۆراوه و توشی نه‌خۆشی له‌ش
و رۆح بووه.
ژیانمان توشی گرفتی گه‌وره بوو، ورده ورده ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی که له نێوانمان
دا بوو، هه‌وڵ به ده‌ستهێنانی پوڵ و پاره و دابین کردنی بژیوی ژیان، جێگای پێ
لێژ کرد.
کاتێک زانیم، مێرده‌که‌م گیرۆده بووه به ماده سڕ‌که‌ره‌کان، په‌نام بۆ دۆست و
ئاشنا برد، بۆ لای خزم و خوێش رۆیشتم که به‌شکم به گشتمان رێگا چاره‌یه‌ک
بدۆزینه‌وه ده‌رهێنانی مێرده‌که‌م له‌و وه‌زعه، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌موو که‌س
له به‌ر ئه‌وه‌ی له باری ماڵییه‌وه ده‌ست کورت بوین زۆر زوو ده‌ستی ره‌دیان به
سینه‌مانه‌وه ده‌نا.
بێ
که‌س و وه‌یلان دا که‌وتین، ئه‌و که‌سانه‌ی که به دڵ حازر بوون یارمه‌تیمان
بده‌ن هیچیان له ده‌ست نه ده‌هات و ئه‌وه‌ی که کاری له ده‌ست ده‌هات خۆی لێ
ده‌شاردینه‌وه.
پاش چه‌ند سال گێره و کێشه، ئه‌وه‌ی که ئیتر رۆژ به رۆژیش حاڵی مێرده‌که‌م
رووبه خراپی ده‌رۆێشت،خۆشه‌ویستی نێوانمان به ته‌واوی نه‌ما. ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بوو
دام بۆ چاره‌سه‌ری مێرده‌که‌م، تێکۆشانم به ئاکام نه گه‌یشت، ناهۆمێد مامه‌وه،
هه‌ندێک که‌سی ته‌وه‌زه‌لی ده‌روون ره‌ش ببوونه دۆست و هه‌واڵێ مێرده‌که‌م که
هه‌رچی ئێمه ده‌مان رست بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و باشی هانی بده‌ین، ئه‌وان ریسه‌که‌ی
ئێمه‌یان شی ده‌کردوه‌وه.
ماڵی خه‌زوورانیشم حازر نه‌بوون که ئیتر سیمای کوره‌که‌یان ببینن. کۆمه‌کیشیان نه‌ده‌کرد هیچ، به‌ڵکوو وه‌ک نه‌خۆشێک که هه‌ر که‌س لێ بکه‌وێت ئه‌ویش توش ده‌بێت سه‌یریان ده‌کرد و بۆیه دووریان لێ ده‌کرد. چه‌ندین جار کێشه که‌وته نێوان من و مێرده‌که‌مه‌وه، وه‌ک نه‌ریتی باو له ناو هه‌موو ژنانی کورده‌واریدا منیش ته‌نیا چه‌کێک که هه‌م بوو ده‌متوانی ته‌قه‌ی پێ بکه‌م تۆران بوو. پاش چه‌ند جار تۆران له مێرده‌که‌م و گه‌رانه‌وه‌م بۆ ماڵی باوکم هه‌ر جاره له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌مه‌وه به جۆرێک منیان له گه‌ل مێرده‌که‌م ئاشت ده‌کرده‌وه وده‌یان ناردمه‌وه.
سه‌ر تان نه‌یه‌شێنم ئه‌وه‌نده مێرده‌که‌م گیراو له زیندان کرا له سه‌ر کێشان و فرۆشتنی ماده سڕ‌که‌ره‌کان ئیتر بۆ منیش ببوو مایه‌ی ده‌رده سه‌ر و له باری شه‌خسیه‌تیه‌وه هه‌ستم ده‌کرد که ئیتر که‌سایه‌تی خۆ‌م و بنه‌ماڵه‌که‌م خه‌ریکه ده‌رواته ژێر پرسیار.
بۆیه
به‌و مه‌به‌سته‌ی نه‌جاتم بێت له‌و وه‌زعه و چاره‌نووسی منداڵه‌کانمان وه‌ک
چاره‌نووسی باوکیان ره‌ش نه‌بێت بریاری جیا بوونه‌وه‌م دا. پاش 8 تا 9 ساڵ
پێکه‌وه ژیان سه‌ر ئه‌نجام دوای چه‌ند مانگ هاتووچۆی دادگا جیا بووینه‌وه.
ماجه‌رای منداڵه‌کانمان هاته ئاراوه، گه‌رچی من پێم خۆش نه‌بوو که منداڵه‌کان
لای باوکیان بن، به‌ڵام وه‌ک پێشنیار به مێرده‌که‌مم وت ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانیت
منداڵه‌کان بگره لای خۆت .
لێره
دایه که وڵامێک که وه‌ک کاره‌ساتێک وابوو بۆ من پێم درایه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو
مێرده‌که‌م له وڵامدا وتی که من شه‌وان له کوچه و کۆڵان ده‌خه‌وم، ماڵم نیه،
جێگا‌و رێگام نیه، پوڵم نیه، ژیانم بۆ خۆ‌م نیه، منداڵ چی لێ بکه‌م؟
به راستی ئه‌و وڵامه زۆر دڵته‌زێنه لانی که‌م لای که‌سێک که خۆی منداڵی ببێت،
باوکێک وای لێ بێت له منداڵی خۆی بێزار بێت.
به هه‌ر حال منداڵه‌کان ئێسته لای منن و منیش له ماڵی باوکم ده‌ژیم. باوکیشم
فه‌قیر و بێ ده‌ره‌تان و پێر، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی له گه‌ڵمان ده‌یکات و ده‌یخوات.
له‌م ماوه‌یه دا زۆر که‌س هاتنه خوازبێنیم، ئه‌وه‌ی راستی بێت له به‌ر
چاره‌نووسی منداڵه‌کانم نه‌متوانی به‌ڵێنی ژیانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ که‌س بده‌م.
له‌م رۆژانه دا له گه‌ڵ منداڵه‌کانم پێکه‌وه چوین بۆ بازار. منداڵه گه‌وره‌که‌م بیانوی جووتێک پێڵاوی گرت بۆی بسێنم، به داخه‌وه ئه‌وه‌ی که پاره‌ی خۆ‌م و منداڵه‌کانم بوو نامه سه‌ریه‌ک به‌شی ئه‌و پێڵاوانه‌ی نه‌کرد، ره‌نگه لاتان پرسیار بێت که نرخی ئه‌و پێڵاوانه چه‌ند بوو بێت؟
نرخی
پێڵاوه‌کان
1800
تمه‌نی ئێرانی بوو، لای هه‌موو عاله‌م ئه‌و بڕه پاره‌یه زۆر که‌مه به‌ڵام لای
من زۆر زۆر بوو، له دڵمه‌وه تا توانیم گریام بۆ خۆ‌م و بۆ منداڵه‌کانم.
وتم ئاخۆ تاوانی ئه‌و منداڵانه چی بێت جیا له‌وه که له داوێنی من و ئاوها
باوکێک دا هاتوونه‌ته دونیاوه؟ ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ باوکی منداڵه‌کان به
سیمایه‌کی په‌ک که‌وتوی شر و کز و لاواز هاته به‌ر ماڵی باوکم بۆ بینینی
منداڵه‌کانی، منداڵه‌کانی بینی و له منداڵه گه‌وره‌که‌مان ده‌پرسێت چیت ده‌وێت
بۆت بسێنم؟
منداڵه‌که له وڵامی باوکی دا ده‌ڵێت بابه من که‌وشم ده‌وێت. باوکی له وڵام
دا2500 تمه‌ن پاره‌ی پێ ده‌بێت و ده‌یدا به منداڵه‌که و ده‌ڵێت ئه‌وه بده به
جووتێک پێڵاو.
منداڵ به خۆشحاڵییه‌وه گه‌رایه‌وه ماڵ و به پێکه‌نینه وتی بابه‌م ئه‌وه‌نده
پاره‌ی پێ داوم.
پرسیاری کرد دایه ده‌توانین به‌یانی برۆین بۆ بازار و پێڵاوه‌کانم بۆ بکڕیت؟
منیش به خۆشحالێیه‌وه وتم به چاوان.
ئێوه ناتوانن هه‌ستی پێ بکه‌ن ئه و منداڵه تا ئێواره چۆن له خۆشی ئه‌و بڕه
پاره یاری ده‌کرد و هه‌ڵی ده‌خسته‌وه، له‌و کاته‌وه که جیابووینه‌ته‌وه قه‌د وا
منداڵه‌که‌م شاد و سه‌ر حاڵ نه‌دیبوو.
له ناکاو ئێواره پاش تاریک بوونی هه‌وا ته‌قه له ده‌رگای حه‌وشه‌مان به‌رز
بۆوه و منداڵه چکۆله‌که‌مان رۆیشت و ده‌رگای کرده‌وه، زۆر دڵته‌زێن گه‌رایه‌وه.
لێم پرسی چیته بۆ ناره‌حه‌ت و مه‌لوولی؟ وتی بابه هاتۆته‌وه ده‌گری ده‌ڵێت
رؤله گیان من پاره‌م نیه و برسیمه و له ده‌ره‌وه ده‌خه‌وم ده‌کرێت ئه‌و 2500
تمه‌نه که دام به داده‌ت بۆ پێڵاو بۆم بێننه‌وه؟
ئیشاڵڵا بۆ جارێکی‌تر پێڵاوت بۆ داده ئه‌سێنم.
کچه‌که‌مان که منداڵی گه‌وره‌یه پاره‌که‌ی باوکی هه‌ڵگرت و بۆی برد دوای
ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ برێک نان و له‌وشتانه‌ی که بوومان هه‌ندێک خۆراکی بۆ برد.
پاش ئه‌وه منداڵه‌که‌م گۆرا، که‌وته پرسیار کردن له سه‌ر ژیانی خه‌ڵک، له سه‌ر
باوکی، له سه‌ر من، له سه‌ر دونیا... له سه‌ر هه‌موو شتێک. ئێسته له‌و کاته‌وه
منداڵه‌که‌یشم ژیانی ئاسایی نیه، به جۆرێک تێکچوه، ناتوانم و نازانم چی پێ
بڵیم وچۆن دڵخوشی بده‌مه‌وه، پرسیاری وام لێ ده‌کات که وڵامه‌که‌یشی له زانستی
من و زۆر که‌سی‌تریش دا نیه، توشی ئه‌فسۆرده‌گی بووه، ئه‌مه له کاتێک دایه که
ئه‌و منداڵه گه‌وره‌مه ته‌مه‌نی 7 ساڵه و له که‌لاسی یه‌ک ده‌رس ده‌خوێنێت،
نازانم چی بڵیم ئه‌مانه ته‌نیا ده‌رده دڵی یه‌ک بنه‌ماڵه‌ی فه‌قیره که ده‌توانم
بڵیم من تۆزێک له چاو خه‌ڵکانی‌تر باشترم چۆن لانیکه‌م سه‌ر په‌نایه‌کم هه‌یه،
بۆ منیش بۆته پرسیار ده‌ڵێم داخۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ماده سر‌که‌ره‌کان بڵاو
ده‌که‌نه‌وه قه‌د بیریان له بێ باوک و دایک کردنی منداڵان کردوه‌ته‌وه؟ داخۆ
قه‌د بیریان له‌وه کردو‌ته‌وه که جگه‌رگۆشه‌ی خه‌ڵکی ده‌کوژن؟ قه‌د بیریان
له‌وه کردوه‌ته‌وه که چۆن ژیانی خه‌ڵکیان شێواندوه؟ یان ده‌وڵه‌مه‌نده خۆش
نشینه خۆشگوزه‌رانه‌کان بیریان له ژیانی هه‌ژاران کردۆته‌وه و بیریان له‌وه
کردۆته‌وه که ئه‌و نانه‌ی ده‌یخۆن به‌رهه‌می چه‌وساندنه‌وه خوێن و ئاره‌ق و
ره‌نجی هه‌ژارانه؟ به راستی نازانم ژیان چیه که ده‌بێت هه‌ندێکمان تا کاتێک
زیندووین ده‌بێت به نانه سکی و لاره ملی به‌ر ده‌رگای ئه‌م و ئه‌و بژین؟ چه‌ند
شه‌وه منداڵه‌که‌م ده‌گری خۆ‌م له‌و خراپتر، من باوه‌رم به مافی بنیام هه‌یه
به‌ڵام به داخه‌وه له کۆمه‌ڵگای ئێمه دا مرۆڤایه‌تی و پێوانه‌ی ئینسان بوونی
هه‌ر که‌س هه‌ڵ ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر گیرفانی.
هه‌ر که‌س گیرفانی پر بوو خاوه‌ن پوڵ و پاره بێت ئه‌وه کۆمه‌ڵگا به هه‌موو شتێکی باشی ده‌زانێت و خاوه‌ن هه‌موو ئیختیارێکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌قیر و بێ ده‌ره‌تان بویت هه‌رچی کاری باشیش هه‌یه بی که‌یت هه‌ر ده‌چێته خانه‌ی بێ که‌سانی ئاواره‌ی لێ قه‌واماوانێک که که‌س نات ناسێت و رۆژێکیش بێ ناونیشان له‌م دونیایه دا ده‌رۆیت.