ئه‌ی بۆ نایه‌ی به‌لامه‌وه
هه‌تا ئێستا نه‌تبینیووم...
به‌جلی قوتابـخانه‌وه....
بابه ئه‌ی له‌گه‌ڵ کێ بـڕۆین
له دوانزه‌ی شه‌وا بۆ ده‌رێ.....؟؟؟
کێ جانتای پڕ فیشه‌که شێته‌و ده‌مه‌قاچان
بابه شانیاو من هه‌ڵگرێ....؟؟؟
ئه‌ی کێ بۆمان پێ بکه‌نێ و
گاڵته‌و گه‌مه‌مان له‌گه‌ڵ بکـــا...؟؟
له‌عه‌زره‌تی کزه‌ی سه‌رما
ده‌ستی ته‌زیـوم ماچ بکـــا...؟؟
جا که‌ته‌قه‌و تۆق که‌م بۆوه
ئه‌چینه‌وه ماڵه‌که‌مان..
له‌سه‌رما چۆن بـڕۆمه‌وه..
کێ ئه‌مکاته قه‌ڵادۆشکان...؟؟؟
ئه‌م جه‌ژنی نه ورۆز و سه‌ری ساڵه‌ش
چۆن به‌ته‌نیا بکه‌م هه‌مدیسان...
ساڵی پاریش هه‌ر به‌ته‌نیا بووین
بۆ ڕۆیـشتی و ئێمه‌ت به‌جێهێشت
بــــابه گیـان.....؟؟
بۆ ساڵی داهاتوو بابه
من حه‌ز ئه‌که‌م له‌گه‌ڵمان بی
له‌نێوان من و.....
تـــۆ مۆمی سه‌ری ساڵمان بی
ئه‌وسا ئه‌ڵێم ڕاسته نه ورۆز و جه‌ژنه‌و
ساڵێکی تازه هاته‌وه...
چی خه‌می پارو پێراره
هه‌موویمان بیر ئه‌باته‌وه...
ئێمه‌ت بیر نه‌چێت بابه‌گیان
ئه‌م هه‌موو دێڕه‌م بۆ ووتویت
ئه‌زانم ماوه‌ی..... ساڵه
تـۆش له ئێمه‌دابـڕاوویت
ئێمه‌ش حه‌ز ئه‌که‌ین
له‌هه‌موو جه‌ژنێکــــا
تـۆ له‌گه‌ڵمان بی
ئه‌زانم که‌تـۆش ناتـه‌وێ
دوور له ئێمه‌و به‌ته‌نیا بی
جه‌ژنی نه ورۆزت پیرۆز بێت بابه گیان
ئێمه چاوه‌ڕێین بۆ ساڵی داهاتوو
بزانین هه‌قی ئه‌م ...ساڵانه مان چۆن
بۆ ئه‌که‌یته‌وه ....
+
نوشته شده در شنبه یکم فروردین 1388ساعت 0:6 توسط hana
|