شه‌ق له زیندو هه‌ڵده‌ده‌ین وکاتێ مرد ده‌ی په‌ره‌ستین
به داخه‌وه له ناو ئێمه‌ی کورد دا باوه که تا زیندوین رێز له‌یه‌ک نه‌گرین وخۆشه‌ویستیمان بۆ یه‌ک نه‌بێت، به جیاتی خۆشه‌ویستی وحورمه‌ت گرتن له یه‌ک کارمان ده‌بێته قسه کردنی پشت مله‌و به‌غێلی بردن به یه‌ک و سووکایه‌تی کردن و شکاندن وتۆمه‌ت و بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ یه‌ک، یان له‌و ئه‌و په‌ڕی مێهره‌بانیدا ئه‌وه‌یه که به له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌مۆ دۆستایه‌تی و خزمایه‌تی پێکه‌وه تا زیندوین لێک بێگانه‌ین و هاتو چونه‌کانمان ساردن و لێک دوره په‌رێز ده‌وه‌ستین به‌ڵام هه‌ر که یه‌کێکمان مردین لایه‌نی به‌رانبه‌ر مان که خزم و دۆست و ئاشنای نزیکن، ده‌ست ده‌که‌ن به فرمێسکی ناحه‌ق ڕشتن و بیره‌وه‌ری گێرانه‌وه له مردوی کۆچ کرد‌و .هه‌ر که‌س تێ ده‌کۆشێت که وا نیشان بدات له که‌سانیتر به مردوه که‌وه نزیکتر بوه.حه‌ز ده‌که‌م له‌م بواره دا چه‌ند نمونه‌ی بچوکتان عه‌رز که‌م .
له‌م ماوه‌یه‌دا له وڵاتی نۆروێژ هه‌ندێک رووداوی ناخۆش هاتنه به‌ره‌وه که تێیاندا ژماره‌یه‌ک که‌س بوونه قوربانی ئه‌و رووداوانه، من لێره‌دا نام هه‌وێت بچمه سه‌ر که‌سایه‌تی که‌سه‌کان چون کاری من له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه نیه‌و بۆ ئه‌وه‌یش نانووسم .
قوربانیه‌کان خاس و خراپیان به خۆیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، و زه‌م کردن و یان پێیا هه‌ڵدانیان کاری من نیه‌و و مه‌به‌ستی من نیه. ئه‌وه‌ی که لای من جێگای سه‌رنج بو ئه‌م قوربانیانه هه‌ندێک تایبه‌ت مه‌ندی خۆیان هه‌بو ، تاکاتێ ژیان له بێ ده‌نگی وبێ که‌سی وته‌نهاییدا ژیان به‌ڵام کاتێک مردن به ده‌یان مامه‌و خاڵۆ و خوشک وبراو باوک و دایک و خزم‌و که‌سو کار بونه خاوه‌نیان وفرمێسکیان هه‌ڵ ده‌ڕشیت.
له روودواێکی ماشین دا ژنێک به ناوی پ له گه‌ل که‌سێک ئێرانی که‌وتنه ناو ئاوه‌وه و خنکان، پ 3 منداڵی هه‌یه‌و له مێرده‌که‌ی جیا بوه‌ته‌وه ومێرده‌که‌ی له ئێران و له شاری کرماشان ده‌ژی ، پ خۆی و3 منداڵی له نۆروێژ گیرسابونه‌وه که ساڵیانێکه له‌م ولاته دا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن.
له رووداوێکی دڵته‌زێنی تر دا لاوێک به ناوی ه ته‌مه‌ن 26 ساڵان پاش 12 ساڵ ژیانی ته‌نیای گیانی له ده‌ست دا، ه تا ژیا بێ که‌س وکار بو، له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی که‌س وکاری گوێیان نه ده دایه به ته‌نیا ده‌ژیا، به‌ڵام کاتی مردنی له سه‌ر ناشتنی خڵو وساز ده‌بوو، هه‌ر که‌سه‌و به‌ره‌و قه‌برستانی نزیک به خۆی ده‌ی برد، ه له دواێنی ژن وپیاوێک دا له دایک بو که له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا دایک وباوکی لێک جیا ده‌بنه‌وه، دایکی مێرد ده‌کات به که‌سێکی تر وباوکیشی له گه‌ڵ ژنێک خه‌ڵکی یه‌کێک له ساره‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات زه‌ماوه‌ند ه‌کات، ئاکامی ئه‌م زه‌ماوه‌نده بوه هۆی ده‌ر کرانی ه و خوشک وبراکانی وئاواره بوونیان.
ماوه‌ی 12 ساڵه باوکی ه نه‌ی هێشتوه ه سه‌ر به ماڵی دا بکات، دایکی ه که‌وته شوێن ژیانی خۆی وکۆنترۆڵی ه ی له ده‌ست ده‌ر چو ، ه ئاواره‌و سه‌ر گه‌ردان و له ته‌نیایی خۆیدا که‌وته ناو هه‌ندێک به‌رنامه‌ی دزێو. سه‌ر ئه‌نجام به هۆی گیرۆده بونی به‌م به‌ڵایه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
پ تا کاتێک زیندو بو که‌س نه‌ی ده‌زانی خزم وخوێشی هه‌یه‌و له‌م وڵاته دا دۆست وئاشنایه‌کی تری ژیان ده‌که‌ن، گه‌رچی پ به ده‌م موشکلاتی هه‌مو که‌سه‌وه بو به‌ڵام هه‌ر له ته‌نیایی خۆی دا وله‌گه‌ل 3 منداله‌که‌ی ژیانی ده‌کرد، کاتێک ئه‌م پ بێ که‌سو خزمه ژیانی له ده‌ست دا، کاتێک ته‌مه‌نی کۆتایی پێ هات، ورده ورده سه‌ر وکه‌له‌ی خزم وخوێش و دۆست وئاشنا به گشتی وبه تایبه‌تی براو خوشک‌و مامه‌و خاڵۆکانی که له نۆورێژ ده‌ژیان په‌یدا بوون، ئه‌مانه که تا کاتێک پ زیندو بو مه‌ر حه‌باییان نه ده‌کرد وسه‌ریان به کۆ کردنه‌وه‌ی دینار وکرۆن وپاره‌وه سه‌ر گه‌رم بو، ئه‌مانه‌ی که له بیریان چو بوه‌وه خوشکێکیان وخزمێکیان به 3 منداڵه‌وه که تینوی موحیبه‌تی ئه‌وانه ژیان ده‌کات، له بیریان چو بوه‌وه که خزمێکیان هه‌یه به ناوی پ تا ئه‌و کاته‌ی هه‌واڵی گیان له ده‌ست دانی پ که‌وته گوێی هه‌موان، ئه‌و جار خوشک وبرا وخزم وکه‌س وکار بۆ ئه‌وه‌ی جێگایان خاڵی نه‌بێت هاتن وده‌ستیان کرده فرمێسک رشتن بۆ که‌سێک که تامه‌زرۆی دیداریان بو، بۆ که‌سێک که تا زیندو بو لایان لێ نه کرده‌وه، بۆ که‌سێک له له غوربه‌ت له ناو خوشک وخزم وکه‌سو کاری‌دا غه‌ریب که‌وتبو، ئه‌م خزمانه هاتن وتاکاتی به خاک سپاری پ ی هه‌ناسه ساردی غه‌ریبی بێکه‌س به خاک بسپێرن و به خێرایی گه‌ڕانه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌به‌ر ته‌ماح ئاماده نه‌بوون دوای رۆیشتنی خه‌ڵکه‌که له شوێنی پرسه که چه‌ند رۆژێک لای منداڵه بێ نازه‌کانی پ بمێننه‌وه، به راێ ئێوه پ تا کاتێک زیندو بو پێویستی به خۆشه‌ویستی وسه‌ر دان وموحیبه‌ت بو یان ئه‌وه‌ی بێنه سه‌ر قه‌بره‌که‌ی چه‌ند فرمێسکی ناحه‌ق برێژێن؟
قوربانی ه له ته‌مه‌نی 14 ساڵێیه‌وه که منداڵیک بو له ماڵ ده‌ر کراو تاکاتی مردنیشی هه‌ر به ته‌نیایی ژیا، ئاواتی بوو جارێک بتوانێت سه‌ردانی ماڵی بابی بکات، به‌ڵام بابی و باوه‌ژنی نه‌یان هێشت سه‌ر به ماڵیاندا بکات، له کاتی مردنیشیدا باب و باوه‌ژنی له عاله‌م زیاتر به گریانێکی ساخته‌گی فرمێسکی درۆیینه‌یان ده‌ڕشت. جێگای سه‌ر سوڕ مان له‌وه‌دا بو که دایک وبابی ه له دو شوێنی جیاوازدا ژیان ده‌که‌ن ، ئه‌و کات بۆ ئه‌سپه‌رده کردنی ته‌رمی بێ گیانی ه شه‌ڕیان ده‌کرد وهه‌ر کامیان هه‌وڵیان ده‌دا ته‌رمه بێ گیانه‌که‌ی ه له گۆرستانی نزیک به خۆیان ئه‌سپه‌رده که‌ن.
به ڕای ئێوه ئه‌مه جۆرێک له مردو په‌ره‌ستی نیه؟ ئه‌مه شه‌ق هه‌ڵدان له بنیامی زیندو و بێرێزی کردن به مرۆڤ و درۆ کردن له‌گه‌ل خۆ نیه؟ تا کاتێ زیندوه لێت نه پرسی، ده‌ره‌ت کرد، سه‌ردانتان نه‌کرد، رێگاتان نه‌کردوه بێته ماڵه‌که‌تان وه‌ک میوان، تاژیان هه‌ر ته‌نیا بون وله ته‌نیاییشدا مردن باش نه‌بو ئه‌و هه‌موه فرمێسکه درۆیینه‌ی پاش مردن به ناحه‌ق رژان ، ئه‌و هه‌موه خۆماندو کردنه ی بۆ تۆزێک گریانی درۆیینه ، باش نه‌بوو یه‌ک له سه‌دی ئه‌و رێ‌و ره‌سم وخۆ ماندو کردنه‌و رێز گرتنه له‌ته‌رمه‌کان له کاتی ژیانیان دا لێیان بگیردرایه‌ت؟ که واته با تا زیندوین رێز له‌یه‌ک بگرین، باوه‌شی خۆشه‌ویستی بۆ یه‌ک بگرینه‌وه، سووک سه‌یری یه‌ک نه‌که‌ین وبه چای رێز‌و حورمه‌ت وخۆشه‌ویستییه‌وه سه‌یری یه‌ک بکه‌ین