هۆکاری ئینشعابات ودابڕانه‌کانیان
ماوه‌ی 30ساڵه کۆماری ئیسلامی له ئه‌وپه‌ڕی دواکه‌وتویی و کۆنه‌په‌ره‌ستیدا له هه‌مو ئێران وله کوردستان درێژه به ده‌سه‌ڵاتی نگریسی خۆی ده‌دات، ئه‌م کۆماره دواکه‌وتویه به دواکه‌وتو ترین سیستم وکۆنه‌په‌ره‌ستانه ترین ورزیو ترین بیرۆکه‌ی سه‌رده‌م توانیویه 30ساڵ پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتی خۆی بکات وشه‌ق و گرتن وکوشت بڕ بکاته زمانی دیالۆگ وگفتو گۆی له‌گه‌ل بیر جیاوازان ونارازییانی خۆی.
کۆماری ئیسلامی له ئیران‌دا حکومه‌ت ده‌کات، به پانتایی هه‌مو ئێران بنکه‌و باره‌گاو ده‌سه‌ڵاتی بڵاوکردۆته‌وه‌و سه‌رقاڵی چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵک‌و داسه‌پاندنی یاسای کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه له کون وقوژنبنی ئه‌م وڵاته پان وبه‌رینه‌دا به گشتی وله کوردستانه داگیر کراوه‌که‌ی رۆژ هه‌ڵاتیش به تایبه‌تی.
لای هه‌موان روونه که کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا نه‌ی توانیوه پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له ناو دڵی جه‌ماوه‌ردا دابکوتێت، نه‌ی توانیوه له بونی خۆی وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هه‌ست به ئه‌منیه‌ت وئاسایش بکات، هه‌ر ده‌م خۆی له‌به‌رانبه‌ر گۆڕان وخه‌ڵکی توڕه‌و نارازیدا دیتوه‌ته‌وه، هه‌وڵی داوه جار‌و بار توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر به قه‌ول و به‌ڵێنی بێ بنه ما‌و زۆر جاریش به زمانی چه‌ک و ئاگر وئاسن وشه‌ق وگرتن وڵامی ناره‌زایه‌تی وتوڕه‌ییه‌جه‌ماوه‌ریه‌کان وتاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگابداته‌وه.
پێویستییه‌کی مێژویی بوو که حیزبه‌کانی خولقاند و له سه‌ر پێی رای گرتن، بوونی حیزبه‌کان له کوردستان بۆ خه‌ڵک نیازێک بوو هه‌ر وه‌ک نان وئاو و ئوکسیژن، تا ئه‌و کاته‌ی به‌رێوه به‌ران وهه‌ڵسووڕێنه‌رانی حیزبه‌کان توانیان له‌م ئامرازه که پێویستییه‌کی مێژوییه که‌ڵکی باش وه‌ر گرن گه‌شه‌یان کرد وبزووتنه‌وه‌یان به‌ره‌و پێش برد وله سه‌ر پێ رایان گرت و هه‌ر وه‌ها خه‌ڵکیش به فیدا کردنی ماڵ وسه‌روه‌ت و سروشتی خوی له هیچ گیان بازی وفیداکاری وله‌خۆ بردوویه‌ک بۆ به هێزتر کردنی حیزبه‌کان درێغیان نه‌کرد.
ئه‌مرۆکه حیزبه کان به هۆی دابڕان له کۆمه‌ڵگا، دور که‌وتنه‌وه له ئامانجه‌کان، گرێبه‌ست دار کردنی خۆیان به ده‌سه‌ڵاتی باشور، بوونه موچه بگیری حیزبه‌کانی باشووری کوردستان ، مانه‌وه له ناو ئۆردوگاکان، بێ ئاسۆیی وبێ هیوایی، چاوه‌ڕوانی پێک هێنانی ئاڵ‌و گۆر له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌زل هێزه‌کانه‌وه، بێ باوه‌ر، یان که‌م باوه‌ڕ بوون به ڕاپه‌رێن و شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌کان، ئه‌م حیزبانه‌ی کردوه‌ته ئامرازێک که له هه‌وڵدان بۆ خواسته‌کانی خه‌ڵک دور که‌وتونه‌ته‌وه‌و به هه‌مان ئه‌ندازه‌یش که له خه‌ڵک دابڕاون خه‌ڵکیش له حیزبه‌کان دڵ‌سارد بونه‌ته‌وه.
هه‌ر که‌س ده‌بێت له خۆی بپرسێت، چۆنه کۆماری ئیسلامی توانیویه سی ساڵ ده‌سه‌ڵاتێکی دواکه‌وتو که نه‌ی توانیوه له ناو دڵی خه‌ڵکدا جێ دابکوتێت رابگرێت وهه‌ر ده‌نگێک بی هه‌وێت به‌ر ز بێته‌وه هه‌وڵی کپ کردنی بدات؟
چۆنه ئه‌م هه‌موه حیزب ورێکخراوه که ده‌م له سیکۆلاریزم وپێشکه‌وتن وچه‌پ وڕاست ده‌ده‌ن نه‌یان توانی ئاڵ‌و گۆڕ له‌کۆمه‌ڵگادا پێک ب‌ێنن هیچ به‌ڵکو خۆیشیان به‌ره‌و توانه‌وه ده‌رۆن؟ ئایا ژیانی حیزبایه‌تی له‌م سه‌ر ده‌مه‌دا ئاستمه یان ده‌یه کانی شه‌سته‌کان که خورد و خۆراک وخه‌و‌نی پێشمه‌رگه شه‌ر وئاگر و زه‌جر وماندویی بو؟ ئه‌و کات بۆ حیزبه‌کان ده‌یان توانی هه‌مو سه‌ختییه‌ک ته‌حه‌موڵ که‌ن وخه‌باتیش بکه‌ن، شه‌ق نه‌بن وبزووتنه‌وه‌یش به‌هێز که‌ن، که‌چی ئێسته گرفتی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر رێگای خه‌باتیاندا نیه، سه‌ختی ودژاوری وشه‌ر وته‌قو پۆقیان نیه، به‌ڵام نه‌ته‌نیا بزووتنه‌وه به‌ڵکو خۆیشیان پێ ڕاناگیرێت وهه‌ر وه‌ک که‌روێشیکیان لێ هاتوه و هه‌ر تاو نه تاوێک حیزب ورێکخراوێک توشی گرفت ولێکدابڕان ده‌بێت؟
له‌و کاته‌وه هێزی پێشمه‌رگه کێشرایه ناو ئۆردوگاکان، له‌و کاته‌وه به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگانه له‌به‌ر رێبه‌ران داکندراو فڕێیان دا‌و کۆت وشاڵواریان له‌به‌ر کرد وکه‌راوات بوه مۆدێلی خه‌بات گێڕی، له‌و کاته‌وه که هه‌مو هێزو وزه ته‌نیا بۆ پارێزگاری له رێبه‌ران وسه‌ر کرده‌کان ته‌رخان کرا، له‌و کاته‌وه که باوه‌ڕ به شۆڕشی جه‌ماوه‌ری که‌م ڕه‌نگ بوه‌ته‌وه، له‌و کاته‌وه که خه‌باتی کوردی رۆژهه‌ڵات کرایه قوربانی باشووری کوردستان، له‌و کاته‌وه که چه‌ک وفیشه‌ک ونارنجۆک وهه‌ستی شۆڕشگێرانه وه‌لا نران وئه‌ندامان وپێشمه‌رگه به‌ر درانه گیانی یه‌ک ته‌نیا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م یان ئه‌و سه‌ر کرده، له‌و کاته‌وه پێشمه‌رگه له‌شاخ هێندرایه‌وه شار وبه جیاتی ژیانی شۆڕشگێڕانه فێری ژیانی شه‌خسی کران، له‌و کاته‌وه که دیوارێکی چینایه‌تی له‌نێوان سه‌ر کرده‌و ژێر کرده‌دا کێشرا، له‌و کاته‌وه که ماڵێ پێشمه‌رگه‌و مه‌سئول، گوزه‌رانی ژیانی به‌رپرس و به‌ر ده‌ست لێک جیا کرایه‌وه، له‌و کاته‌وه خواردن وخواردنه‌وه‌ی سه‌ر کرده‌و به‌ر ده‌ست جیاکرانه‌وه هه‌ستی شۆڕشگێرانه مرد و حیزبه‌کان به‌ره‌و ژیانی شه‌خسی وبازه‌رگانی هاندران و بیری شۆڕش بوو به پارساتنی رێبه‌ران و چه‌ند پێوه‌ندیه‌کی دیپلۆماسی.
له‌و کاته‌وه که شه‌هید وبنه‌ماڵه‌که‌ی وپێشمه‌رگه بێ رێز وبێ بایه‌خ کران، له‌و کاته‌وه که له خه‌ڵک ته‌نیا وه‌ک ئامارز که‌ڵک وه‌ر گیردرا، له‌و کاته‌وه که هه‌مو دروشمێکی شۆڕشگێرانه له چاوه‌ڕوانیدا کورت کرایه‌وه، له‌و کاته‌وه که له خوێن و یادی شه‌هید ته‌نیا بۆ کاتی پاکانه‌و ده‌ر باز بوون له تاوانه‌کان به‌کار ده‌هێندرێت، هه‌م حیزبه‌کان و هه‌م شؤڕش سه‌قه‌ت کران، له‌و کاته‌وه حیزبه‌کان به‌ره‌و لاوازی رۆیشتن وورده ورده هۆکار گه‌لی ئینشعاب ولێکترازانه‌کان هه‌لیان بۆ ره‌خسا وحیزبه‌کان دو پارچه‌و چه‌ند پارچه بون.
پاسیو مانه‌وه‌ی حیزبه‌کان به هۆی هه‌ڵسووکه‌وت و مودیریه‌تی رێبه‌رانیه‌وه وای له حیزبه‌کان کردوه که توشی بێ هیوایه‌کی گه‌وره بون وکه‌وتنوونه‌ته ناو بازنه‌یه‌ک که به ده‌ور یه‌ک دا ده‌خولێنه‌وه.
له ئاوه‌ها کاتێکدایه هه‌ر که‌س له رێبه‌ران پێیان وایه هۆی مانه‌وه و بێ هیوایان خه‌تای پاڵده‌سته‌که‌یه‌تی، بۆ ده‌ر باز بون له‌و دۆخه یه که په‌یتا په‌یتا لێک ده ترازێن وشه‌ق و په‌ق ده‌بن. دیاره کاتێک شۆڕشگێری رۆژهه‌ڵات خه‌ڵک و دیاره‌که‌ی خۆی له بیر کردوه‌و بوه‌ته پارێزه‌ری باشورێک که له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و تیکه نانه‌ی که ده‌ی درێتی گه‌وره ترین سووکایه‌تی وبێرێزیان پێ ده‌کرێت، حیزبێ رۆژهه‌ڵاتی له خه‌ڵک دووره په‌رێز ده‌وسه‌تێته‌وه.
ئێسته له‌جاران زیاتر شۆڕشی جه‌ماوه‌ری له ئارادایه، زیاتر له 30ساڵ له‌وه پێش کۆمه‌ڵگای کوردی پێویستی به حیزبێکی مۆدێڕنی جه‌ماوه‌رییه که هه‌ڵقوڵاوی ناو جه‌ماوه‌ر بێت و له‌گه‌ل خه‌ڵک راست وبۆ خه‌ڵک بێت. جه‌ماوه‌ری کوردستانیش به ده‌یان قات له بواری فه‌رهه‌نگی وسیاسی ورۆشن بیریه‌وه له‌چاو زووتر له‌پێشترن و نه‌ترس تر.
ئه‌م حیزب ورێکخراوانه‌ی رۆژهه‌ڵات یان ده‌بێت به رۆحێکی گه‌وره‌ی ره‌خنه گرانه‌وه له خۆ و به هه‌ستێکی فیداکارانه‌وه پێداچونه‌وه‌یه‌ک به خۆیاندا بکه‌نه‌وه‌و خۆیان له گه‌ل ره‌وتی به‌ره‌و پێشچونی کۆمه‌ڵگا یه‌ک بخه‌ن وخۆیان نوێ که‌نه‌وه یان ده‌بێت ئه‌و واز له‌و شێوه خه‌باته ب‌ێنن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر شۆڕش گێر نه‌که‌ن. واز ب‌ێنن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر خۆی بۆ چاره سه‌ری برینه‌کانی خۆی هه‌نگاو هه‌ڵبهێنێته‌وه.