نووسه‌ر: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
پێداچوونه‌وه: دیار تازیک
پاش گه‌مارۆ یه‌ک رۆژه‌که‌و و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ بۆ ئۆردووگای چناره و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و مه‌ئمووریه‌ته‌ی واحدی شناسایی، کومیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی جنووبی کوردستان بڕیاری دا هێزێکی زۆر، پێکهاتو له هاوڕێیانی گوردانه‌کانی شاهۆ سه‌ر به ناوچه‌ی کامیاران، گوردانی ئارێز سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ و گوردانی شوان سه‌ر به ناوچه‌ی سنه‌و گوردانی کاک فواد سه‌ر به‌ناوچه‌ی مه‌ریوان بۆ درێژه‌ی چالاکییه‌کان بنێرێته‌وه بۆ ناوچه داگیرکراوه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، ئه‌م کاروانه گه‌وره‌یه ده‌بوا سنووری نێوان ئێران و عێراقمان ببڕیایه‌ت و خۆمان بگه‌یاندایه‌ته ناوچه‌ی مه‌ریوان، دواتر هه‌ر واحد و گوردان به‌ره‌و شوێنی چالاکی خۆی بڕۆیشتایه‌ت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێگا و کاتی رۆیشتن دیاری کرا، ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه به هه‌مو که‌ره‌سه‌یه‌که‌وه خۆی ته‌یار کرد.
ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش له سنووری حاجی ئۆمه‌ران له نزیک پیرانشاره‌وه چه‌ند سه‌د که‌س کاروانچی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان که خه‌ریکی کاروانچێتی بوون له سه‌ر سنووره‌کان، خۆیان گه‌یاندبوه باشووری کوردستان، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به هۆی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراقه‌وه سنووره‌کان به‌سترابوون به چه‌شنێک که که‌س به سه‌ڵته زه‌لامیش نه‌یده‌توانی هاتوو چوو بکات نه‌خوازه‌ڵا به هێستر و ئه‌سپه‌وه، ئه‌م کۆمه‌ڵه کاروانچییه له باشوور له نزیک سنووره‌کان به بێ ده‌ره‌تان و بێ که‌س ده‌مێننه‌وه، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له سه‌ر بوو که ئه‌رته‌شی عێراق پێیان بزانێت و هێرش بکاته سه‌ریان و ده‌ست به‌سه‌ریان بکات، ئه‌و کات ده‌ستی به سه‌ر که‌لوو په‌له‌کانیانا وه‌ک ده‌ست که‌وت ده‌گرت و خۆشیانی وه‌ک دیل که له‌شه‌ڕی نێوان ئێران عێراق دا گیراون به‌ڕێ ئه‌کرد بۆ گرتوو خانه‌کانیان، دواتر چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵکه چی به سه‌ر ئه هات نادیار بوو، یه‌کێک له حیزبه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌و ماجه‌رایه ئه‌زانێت، ئه‌زانن که ئه‌وا خه‌ڵکانێکی زۆر کاروان چی له سه‌ر سنوور گیریان کردوه، ده‌ستیان به ئاسمان ناگات و لاقیشیان له عه‌رز بڕاوه، به‌ره‌و ئێران ناتوانن بڕۆن له ترسی مین و هێزه‌کانی هه‌ر دوولای شه‌ڕ، چونکه هه‌ر دوولا به خه‌ستی سه‌ر قاڵی شه‌ڕ بوون
نووسه‌ر: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
پێداچوونه‌وه: دیار تازیک
له ڕووی داچوونی خۆره‌وه ئه‌مانزانی كه ده‌بوا دوای عه‌سر بێت، هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش هه‌ر به ته‌قوپۆق خه‌ریكی گه‌ڕان بوون به دوای ئێمه دا. گه‌رما، توونیه‌تی، برسێتی، وریایی، ترس، چاوه‌ڕوانی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر، به خه‌سار چوونی ره‌نجی مانگێکمان و ناهومێد بوون له‌و رێگایه بۆ رۆیشتنه‌وه‌ی کاروانی‌پێشمه‌رگه، تینی له له شماندا بڕیبوو. ئه‌وه‌ی كه له‌و چاوه‌ڕوانیه‌دا ڕایگرتبووین ته‌نیا بیر و باوه‌ڕمان بوو، به خشه‌ی مار و مێروو، به چریكه‌ی مه‌ل وپه‌له‌وه‌ر، به ده‌نگی ته‌قه، به وره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه له نزیكمان بوون و هاتوو چوویان ده‌كرد، به‌ر ده‌وام داده‌چڵه‌كاین.
سه‌ربازه‌كه‌یش له به‌رانبه‌رمانه‌وه وه‌ك قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك ڕاوه‌ستابوو نه‌یده‌هێشت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و به‌رانبه‌ره‌وه تێده‌په‌ڕین بۆ چرکه ساتێكیش بوه‌ستن، به جۆرێك ئه‌گه‌ر كاتێك سه‌ربازێك بهاتایه‌ت زۆر به خێرایی دووری ده‌خسته‌وه. به شێوه‌ی قسه کردنیدا دیار بوو که تورک بوو، ئێمه ته‌نیا چاوه‌ڕوانی شه‌ڕو له ئاكامدا دره‌نگ یان زوو تیاچوونمان بووین.
سێبه‌ری دار و دره‌خت و ورده ورده كه‌ژ و كێ‌و به سه‌رماندا ده‌هات، هه‌رچی سێبه‌ره‌كه خه‌ست تر ده‌بووه‌وه ئێمه زیاتر دڵمان روون ده‌بوه‌وه، ده‌مانزانی ئه‌وه نیشانه ی ئاوا بوونی خۆره، نیشانه‌ی نزیك بوونه‌وه له تاریكی هه‌وا بوو، هه‌وا ورده ورده بۆی نا به تاریكیه‌وه، تۆزێك تینمان تێ هاته‌وه، ورده ورده سه‌رمان كه‌وته جمووجوڵ رووبه لای یه‌كترین، ئیتر خه‌یاڵی ئه‌وه ده‌هات به مێشكماندا كه كاتی ئه‌وه هاتوه بێده‌نگییه‌كه بشكێنین و پێكه‌وه قسه بكه ین.
تۆزێك هه‌وا تاریك ببوو ده‌مه‌و ئێواره بوو، ئه‌و جار ده‌ورو به‌رمان بێده‌نگیه‌كی سامناك به سه‌ری دا زاڵ بوو، ده‌نگی ته‌قه‌كان له ئێمه دوور كه‌وتبوونه‌وه، له لاسه‌رووی چناره‌كان ده‌نگی
نووسه‌ر: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
پێداچوونه‌وه: دیار تازیک
كاتێك هاوڕێی فه‌رمانده‌مان كه پێیان زانیبوو، گه‌ڕایه‌وه لامان دیمان په‌شۆكاوه، ده‌یویست به جۆرێك ئێمه حاڵی بكات كه به وره بین، ده‌یویست وا نیشان بدات شتێكی زۆر گرینگ نیه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت وریای خۆمان بین، به په‌له كۆ بووینه‌وه، ده‌ستمان كرد به ته‌كبیر كردن كه چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین، كه‌وتینه هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان، دڵنیا بووین كه ده‌ر چوونمان زۆر ئاسته‌مه، هه‌ر كامه‌مان پێشنیاری كارێكمان ده‌كرد، یه‌ك ده‌یوت تا ئاخر فیشه‌ك شه‌ڕ ده‌كه‌ین، یه‌ك ده‌یوت تا هێزه‌كانی رژێم نه‌كه‌وتوونه‌ته خۆ ئێمه هێرش بكه‌ینه سه‌ریان، هێنده فیشه‌كمان پێ نه‌بوو، سه‌ره‌تای رۆژ بوو كاتژمێر 9 و نیوی سه‌رله‌به‌یانی، 10 تا 11 كاتژمێر ده‌بوا خۆمان ڕا بگرتایه‌ت تا لانیكه‌م تۆزێك هه‌وا تاریك داده‌هات، هه‌رچی رێگا بوو بیرمان لێ كرده‌وه، له ناو بێشه چناره‌كه نه‌مانده‌توانی بڕۆینه‌ده‌ر چونكه به هه‌ر دوو لای بێشه چناره‌كه‌دا ده‌شتایی رووت و قووت بوو، له هه‌موو لایه‌كه‌وه دیار ده‌بووین، دونیامان لێ هاتبوه یه‌ك، هه‌موو هاوڕێیان بڕیارمان دا كه تا ئاخرین فیشه‌ك شه‌ڕ ده‌كه‌ین و خۆمان به ده‌سته‌وه ناده‌ین مه‌گه‌ر جه‌نازه‌كانمان بكه‌وێته ده‌ستیان، قۆلمان لێ هه‌ڵماڵی بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ، بۆ رزگار بوون له چنگی مه‌رگ، بۆ ده‌رباز بوون له ئه‌گه‌ری شه‌ڕ. تا ئه‌و كات هه‌موو 15 خوله‌ک جارێک له گه‌ل ئه‌و دوو هاوڕێیه‌ی كه له حه‌شارگه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وماندا مابوونه‌وه له رێگای بێسیمه‌وه پێوه‌ندیمان هه‌بوو، ئه‌وانیش هیچیان له ده‌ست نه‌ده‌هات، له وه‌زعه‌كه ئاگادارمان كردن، ئه‌وان زۆر نیگه‌رانی ئێمه بوون، نه‌یانده‌توانی بێن بۆ یارمه‌تیمان، ئێمه له شوێنێكدا گیرمان كردبوو كه له نێوان دوو ئه‌رته‌شی دوو وڵاتی دڕی دڕنده‌دا بووین، ئه‌و بێشه چناره‌ی ئێمه تێیدا بووین به‌ره‌و خوار نه‌مانده‌توانی بڕۆین چونکه له 100 میتر خوارتر خۆمانه‌وه قه‌رارگای ئه‌رته‌شی ئێران بوو، به‌ره‌و ژووریش رێگای دووروو درێژ كه له كۆتایی بێشه چناره‌كان له به‌ر ئاوایی بناوه‌سووته‌و نزیك بایه‌وه هه‌ر ده‌چووینه‌وه ناو قه‌رارگای
گه‌مارۆیه‌كی یه‌ك ڕۆژه
نووسه‌ر: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
پێداچوونه‌وه: دیار تازیک
ساڵی 1366ی هه‌تاوی بوو، ماوه‌یه‌ک له وه‌رزی به‌هار تێپه‌ڕی بوو، هێزی پێشمه‌رگه نه‌یده‌توانی بۆ جه‌وله كردن بڕواته‌وه بۆ ناوچه داگیركراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئاخر ماوه‌یه ك به‌ر له‌وه شه‌ڕی نێوان ئێران- عێراق له سنووره‌كانی كوردستان به توندی ڕووی دابوو، ئێمه‌ش ده‌بوا له سه‌ر سنووره‌كانه‌وه رێگامان ببڕیایه‌ت. له شه‌ڕه‌کانی ئه‌و ماوه‌یه‌یه‌ی نێوان ئه‌رته‌شه‌کانی ئێران و عێراقدا له سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان له چه‌كی شیمیایی كه‌ڵك وه‌رگیرا بوو، هێزێكی زۆری دوو لایه‌نی شه‌ڕ که هه‌ر دوولا تا ددان به چه‌ک وکه‌ره‌سه‌ی شه‌ر ته‌یار بوون، له سه‌ر سنووره‌كان جێگیر ببوون و له به‌رانبه‌ر یه‌کدا ڕاوه‌ستابوون. له هه‌ندێك شوێن ئه‌ملاو له هه‌ندێ شوێنی تر ئه‌و لایه‌نی شه‌ڕ پێشڕه‌وییان كردبوو، هه‌ر دوو لا تا توانیبوویان به‌رده‌م خۆیان بۆ به‌رگری له هاتنه پێشی لایه‌نی به‌رانبه‌ر مین رێژ كردبوو. ئه‌و دوو هێزه دڕنده‌یه له به‌رانبه‌ر یه‌ك، زۆر به وریاییه‌وه ڕاوه‌ستابوون. له سنووره‌کان ته‌نیا بۆنی بارووت و سووته‌مه‌نی و ته‌رمی به جێماوی هه‌ر دوولا، که له به‌ر خۆره‌تاودا بۆنیان کردبوو ده‌هات. بێده‌نگییه‌کی سامناک به سه‌ر ناوچه‌که دا زاڵبوو، ده‌نگی ئینسان نه‌ده‌هات له کاتێک دا ئه‌و ناوچانه به درێژایی سنووره‌کانی نێوان ئێران و عێراق پر بوون له ئینسان که ته‌نیا بۆ کوشتنی یه‌کترین له به‌رانبه‌ر یه‌کدا راوه‌ستابوون و هه‌ر لایه‌نێک بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر له لایه‌نه‌که‌ی تر بکوژێت یان ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ری نه‌توانێت بیانکوژێت خۆیان مت و مات کردبوو، ته‌نیا ده‌نگی ته‌قه‌ی فیشه‌ک و تۆپ ده‌هاته گوێ که وه‌ک هه‌ڵۆی مه‌رگ به سه‌ر هه‌موو گیان له به‌رانی ناوچه‌که‌دا ده‌گه‌ڕا و به ده‌نگی ره‌قی ته‌قه‌مه‌نی خورپه‌یان له دڵی هه‌ر گیان له به‌رێک هه‌ڵده‌ستان.
به هه‌رحاڵ له سه‌ر سنووره‌كان كه‌شوو هه‌وایه‌كی زۆر خۆفناكی ترسێنه‌ر زاڵ بوو، هه‌موو شوێن پڕ بوو له ته‌رمی كوژراوانی دوو لایه‌ن، كه‌سیش نه‌بوو یان نه‌یانده‌ویست كۆیان كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش كه‌شو هه‌واكه‌ی بۆ كه‌سانێك كه له‌و شوێنه مه‌ترسیدارانه‌وه ده‌بوا تێپه‌ڕینایه‌ت زۆر ناخۆش تر كردبوو،
له‌م رۆژانه‌دا تێکۆشه‌رانی ئه‌و حیزبه له به‌شی ڕاگه‌یاندن لینکی هه‌واڵێکیان له سه‌ر فه‌یس بوک دانابو، سه‌ر دێڕی هه‌واڵه‌که، جاشی به ناوبانگ هیوا تاب له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا، من ئه‌و هه‌واڵه‌م پێشتر بیستبو و له وبلاگه‌که‌ی خۆم دابڵاوم کردبوه‌وه، بڕیارمدا جارێکی‌تریش بی خوێنمه‌وه، له‌ناو هه‌واڵه‌که‌دا هه‌ندێک شت به‌ڕاستی جێگای سه‌ر سوڕ مان بوو، هه‌ندێک چه‌واشه کار ی تێدا کراوه، له کۆتایی هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه ...........
حدک ئه‌بێت وریا بێت له راگه‌یاندنی خۆیدا، نه‌ک به چه‌شنێک وه‌ک گوڵه به‌رۆژه له‌هه‌ر لا خۆر هه‌ڵات روی تێبکات، هه‌ر ئه‌و جاشه/حه‌مه‌ی تاب/ که ئێسته حدک وه‌ک سیخور ناوی لێ ئه‌بات و به شانازیه‌وه باس له به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌کات، ئه‌و کات حیزبی دیموکڕات راگه‌یاندنی بڵاوکرده‌و ه که حه‌مه‌ی تاب کادر وئه‌ندامی لێهاتو وتێکۆشه‌ری ئه‌وان بوه، دواتر و هه‌ر ئێسته‌یش ناوی له لیستی شه‌هیدانی حیزبی دیموکراتدایه، جا منی خوێنه‌ر و خه‌ڵکی بیسه‌ر و خوێنه‌ری راگه‌یاندنه‌کانی حدک حه‌قمانه بپرسین که ئایا حه‌مه‌ی تاب جاش بو یان باش؟ شۆڕشگێر بوو وشه‌هیدی حیزبی دیموکراته‌یان نه؟ ئه‌گه‌ر سیخوڕه بۆ ناویتان خستوه‌ته ناو لیستی شه‌هیدانتانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر باش بوه‌و تێکۆشه‌ری ناو ریزه‌کانی به‌شی نه‌هێنی حیزب بوه بۆچی نووسیوتانه سیخوڕ؟