به داخه‌وه له ناو ئێمه‌ی کورد دا باوه که تا زیندوین رێز له‌یه‌ک نه‌گرین وخۆشه‌ویستیمان بۆ یه‌ک نه‌بێت، به جیاتی خۆشه‌ویستی وحورمه‌ت گرتن له یه‌ک کارمان ده‌بێته قسه کردنی پشت مله‌و به‌غێلی بردن به یه‌ک و سووکایه‌تی کردن و شکاندن وتۆمه‌ت و بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ یه‌ک، یان له‌و ئه‌و په‌ڕی مێهره‌بانیدا ئه‌وه‌یه که به له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌مۆ دۆستایه‌تی و خزمایه‌تی پێکه‌وه تا زیندوین لێک بێگانه‌ین و هاتو چونه‌کانمان ساردن و لێک دوره په‌رێز ده‌وه‌ستین به‌ڵام هه‌ر که یه‌کێکمان مردین لایه‌نی به‌رانبه‌ر مان که خزم و دۆست و ئاشنای نزیکن، ده‌ست ده‌که‌ن به فرمێسکی ناحه‌ق ڕشتن و بیره‌وه‌ری گێرانه‌وه له مردوی کۆچ کرد‌و .هه‌ر که‌س تێ ده‌کۆشێت که وا نیشان بدات له که‌سانبیتر به مردوه که‌وه نزیکتر بوه.حه‌ز ده‌که‌م له‌م بواره دا چه‌ند نمونه‌ی بچوکتان عه‌رز که‌م .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌تله سه‌ر ادامه مطلب کلیک بکه