له به ر ده ردی غه ريبی و ژانی دووری
له دل دا نيمه ساتيکيش سه بووری
په روشی چاره نووسی خه لکي کوردم
له حه سره ت حالی کورد داماو و وردم
هه تا که‌ی ئه م گه له خوشی نه بينێ
که ساس و ده ر به در تالی به بينێ
شه مال تۆبی و کزه ی جه رگي هه ژاران
په يامی من به ره بو دوست و ياران
بڵێ خاکی غه ريبی بوو به شمان
ئه دی کوا ؟ ئه و بليسه ي ئاوری گه شمان
له‌و کاته‌وه هێزی پێشمه‌رگه کێشرایه ناو ئۆردوگاکان، له‌و کاته‌وه به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگانه له‌به‌ر رێبه‌ران داکندراو فڕێیان دا‌و کۆت وشاڵواریان له‌به‌ر کرد وکه‌راوات بوه مۆدێلی خه‌بات گێڕی، له‌و کاته‌وه که هه‌مو هێزو وزه ته‌نیا بۆ پارێزگاری له رێبه‌ران وسه‌ر کرده‌کان ته‌رخان کرا، له‌و کاته‌وه که باوه‌ڕ به شۆڕشی جه‌ماوه‌ری که‌م ڕه‌نگ بوه‌ته‌وه، له‌و کاته‌وه که خه‌باتی کوردی رۆژهه‌ڵات کرایه قوربانی باشووری کوردستان، له‌و کاته‌وه که چه‌ک وفیشه‌ک ونارنجۆک وهه‌ستی شۆڕشگێرانه وه‌لا نران وئه‌ندامان وپێشمه‌رگه به‌ر درانه گیانی یه‌ک ته‌نیا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م یان ئه‌و سه‌ر کرده، له‌و کاته‌وه پێشمه‌رگه له‌شاخ هێندرایه‌وه شار وبه جیاتی ژیانی شۆڕشگێڕانه فێری ژیانی شه‌خسی کران، له‌و کاته‌وه که دیوارێکی چینایه‌تی له‌نێوان سه‌ر کرده‌و ژێر کرده‌دا کێشرا، له‌و کاته‌وه که ماڵێ پێشمه‌رگه‌و مه‌سئول، گوزه‌رانی ژیانی به‌رپرس و به‌ر ده‌ست لێک جیا کرایه‌وه، له‌و کاته‌وه خواردن وخواردنه‌وه‌ی سه‌ر کرده‌و به‌ر ده‌ست جیاکرانه‌وه هه‌ستی شۆڕشگێرانه مرد و حیزبه‌کان به‌ره‌و ژیانی شه‌خسی وبازه‌رگانی هاندران و بیری شۆڕش بوو به پارساتنی رێبه‌ران و چه‌ند پێوه‌ندیه‌کی دیپلۆماسی.
له‌و کاته‌وه که شه‌هید وبنه‌ماڵه‌که‌ی وپێشمه‌رگه بێ رێز وبێ بایه‌خ کران، له‌و کاته‌وه که له خه‌ڵک ته‌نیا وه‌ک ئامارز که‌ڵک وه‌ر گیردرا، له‌و کاته‌وه که هه‌مو دروشمێکی شۆڕشگێرانه له چاوه‌ڕوانیدا کورت کرایه‌وه، له‌و کاته‌وه که له خوێن و یادی شه‌هید ته‌نیا بۆ کاتی پاکانه‌و ده‌ر باز بوون له تاوانه‌کان به‌کار ده‌هێندرێت، هه‌م حیزبه‌کان وهه‌م شؤڕش سه‌قه‌ت کرا
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت له سه‌ر ادامه مطلب کلیک بکه
گه‌لی کوردبه درێژایی ته‌مه‌نی خۆی له تێکۆشان‌دا بوه بۆ گه‌یشتن به ماف ره‌وا وئینسانیه‌کانی خۆی، له‌م پرۆسه‌ی تێکۆشانه‌دا قۆناغ گه‌لی جۆراو جۆری بڕیوه‌و جاریش بوه سه‌ر که‌وتن وجاریش بوه تێکشکانی به نسیب بوه، شۆڕش و بزوتنه‌وه‌ی کوردی جاری وا بوه شێوازێکی خێڵه‌کی وعه‌شیره‌تی بوه یان گروپێکی تایبه‌ت به‌م ئه‌رکه هه‌ستاون.
پاش راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی گه‌لانی ئێران له ساڵی1357ی هه‌تاوی که ئاکامه‌که‌ی بو به تێك ڕمانی ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی ئێران گه‌لی کورد بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واکانی، خۆی رێکخسته‌وه که ئه‌م جاره‌یان له چاو جارانی پێشتر شکڵ و قه‌واره‌ی تایبه‌تی تری هه‌بوو، ره‌وڵێکی پێشکه‌وتوانه تری هه‌ڵبژارد ورێک وپێکتر خۆی رێک خست، ئه‌م جار رووناک بیران وتوێژه جیا جیاکانی ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری سه‌ریان هه‌ڵداو بیری نوێ و چالاکی وهه‌ڵسورانی مۆدێرن تریان هێنایه ناو خه‌باتی کوردییه‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت ادامه مطلب له سه‌ر کلیک بکه
کوردستان به هۆی هه‌ڵکه‌وته جۆغرافییه‌که‌ی و بار‌و دۆخێ که‌خستویه‌ته نێوان چه‌ند دوژمنی دڕ ودیکتاتۆر هه‌لو مه‌رجێکی به‌ر سه‌ر دا سه‌پاندوه که هه‌مو شتێک له لایه‌ن داگیر که‌ر ودوژمنه‌که‌یه‌وه دیاری کراوه‌و ده‌کرێت، ئه‌م نه‌ته‌وه به هۆی پاماڵ کردنی هه‌مو مافه کانی له لایه‌ن داگیر کرانه‌وه به ده‌یان ساله هه‌وڵی داوه‌له‌رێگای ئاشتی و هێمنایه‌تییه‌وه خه‌باتێکی همێنانه بۆ به ده‌ست هێنانی مافه کانی درێژه پێ بدات.
ئه‌م گه‌له قه‌د نیه‌تی ده‌ست درێژی وخوێن رشتن وکوشت وبڕ وتالان وبڕۆی نه‌بوه، به‌ڵکو به‌ر ده‌م بوه‌ته ئامانجێک که له به‌ر تیر وزه‌بر وزه‌نگی تاڵان که‌ران وداگیر که‌راندا بون، ئه‌م دوژمنه داگیر که‌رانه ته‌نیا به
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت له سه‌ر ادامه مطلب کلیک بکه
کورد حیزبی دروست کرد بۆ ئه‌وه‌ی هێز و ئه‌هرومێکی ببێت بۆ ململانی له‌گه‌ل داگیر که‌ر وبه‌رگری کردن له خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بڵه‌ندگۆیه‌ک که ئازاره‌کانی گه‌لی بن ده‌ستی کورد به گوێی هه‌مو ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌لات و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له دونایادا بگه‌یه‌نێت، حیزبه‌کان دروست بون بۆ تێکۆشان له رێگای ئازادی ویه‌ک سانی و رزگاری کوردی هه‌ژاردا
بۆ خوێندنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌که له سه‌ر ادامه مطلب کلیک بکه
حیزب پێک دێت له کۆمه‌ڵێک ئۆرگان ورێکخراوه‌ی تایبه‌ت که هه‌ر کامه‌وه کارێکی دیاری کراو ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌رکێک له ئه‌رکه‌کانی ئه‌و حیزبه به ئه‌ستۆ ده‌گرێت، هه‌مو ئۆرگانه کان له پال ێه‌ک دا ده‌بنه حیزبێک، هه‌مو ئۆرگانه‌کان له سه‌ر ئه‌رک و ماندوبوونی هه‌ڵسووڕاوانی، له سه‌ر پێ راوه‌ستاون وبه‌رێوه ده‌چن وئیداره ده‌کرێن
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌تله سه‌ر ادامه مطلب کلیک بکه
له‌و کاته‌وه به‌شه‌ر بوونه‌وه‌ری خۆی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌ست پێ کردوه له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێک داخوازی به‌ره‌و رووبوه‌ته‌وه، به‌ر ده‌وام بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌کانی به‌پێی توانای خۆی له‌رێگاگه‌لی جۆراو جۆره‌وه هه‌وڵ و ته‌قالای داوه، هه‌ندێک به هه‌ر هۆکارێکه‌وه توانیویانه به خواسته‌کانی خۆیان بگه‌ن وزیاتر له‌وه‌یش بڕۆنه پێشه‌وه‌و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت وسامان به ده‌سته‌وه بگرن وهێزێک پێکه‌وه بنین، ئه‌م توێژه بۆ پاریزراو بوونی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیان سیستم گه‌لێکیان ڕه‌چاو کردوه که پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بوه، مرۆڤی ژێر ده‌سه‌ڵاته‌که‌یشیان بۆ گه‌یشتن به خواسته‌کانی خۆیان هه‌وڵیان داوه و تێکۆشاون و رێگا گه‌لی جۆراو جۆریان بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌کانیان تاقی کردۆته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌تله سه‌ر ادامه مطلب کلیک بکه