ئایدز هه‌م وه‌ک وشه‌و هه‌م وه‌ک نه‌خۆشین ئه‌مرۆکه بوه‌ته مۆته‌که‌یه‌ک وناوێکی ناسراو که ورده ورده کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێری نه‌مان وفه‌وتان ده‌بات، ئایدز وه‌ک به‌ڵایه‌کی ماڵ‌وێران که‌ر وایه که هه‌مو زانسته به‌شرییه‌کانی ئه‌م سه‌ر ده‌مه نه‌یان توانیه‌وه چاره سه‌ری بکه‌ن، به‌لام به‌ر گرتن به ئایدز له ده‌ستی هه‌ر تاکێکدا یه‌و مرۆڤ ده‌توانێت خۆی له توش بوون به‌و نه‌خۆشینه بپارێزێت.
ئه‌م نه‌خۆشینه تایبه‌ت به وڵاتێک وناوچه‌یه‌کی دیاری کراونیه که دانیشتوانی ئه‌وشوێنه ته‌نیا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدابن، ئایدزله هه‌مو شوێنێکی ئه‌م دنیا پان وبه‌رینه‌دا ته‌شه‌نه‌ی کردوه و گیرۆده بوش له‌هه‌مو دونیادا هه‌یه، ته‌نیا جیاوازی له‌وه‌دایه له‌هه‌ندێک ناوچه که‌م تر وله‌هه‌ندێک ولات زۆرتر بینراوه، هه‌ندێک له وڵاته‌کان به‌رنامه‌ی زانستییانه‌یان بۆ دارشتوه‌و خه‌می گیرۆده‌بوان ده‌خۆن وهه‌وڵی به‌رگرتنیان داوه بۆیه له وڵاته‌که‌یاندا رێژه‌ی گیرۆده بوان به‌و وایروسه که‌مه یان زۆر به شێنه‌یی زیاد ده‌کات یان به‌ر به‌ست کراوه، به‌ڵام له‌هه‌ندێک وڵاتی تر له‌وانه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا..........
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت له سه‌رادامه مطلب کلیک بکه
هه‌ر کات باس له‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کرێت پێناسه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ته‌نیا به رێژه‌ی بنیامه‌کانی نه وتراوه، به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌یه‌ک به خه‌ڵک وکولتور وداب ونه‌ریت وهونه‌ر و سامان و ئه‌ده‌بیات و ئاڵا وزوان و زۆر شتی تر ده‌وترێت که هه‌مو ئه‌وانه ده‌خرێنه پاڵ یه‌ک ونه‌ته‌وه‌یه‌ک پێک دێنن، کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌ن ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌یه‌و کولتور وداب ونه‌ریت وهونه‌ر و ئه‌ده‌بیات وشێعر وموزیک و سامانی تایبه‌ت به خۆی بوه‌و هه‌یه.
یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌کی پێ زیندو راده‌گیردرێت له پاڵ شته‌کانی تری‌دا هونه‌ر وموزیکه، کورد له‌م بواره‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و خاوه‌ن به‌رهه‌می هونه‌ری تایبه‌تی خۆیه‌تی و هونه‌ری ره‌سه‌نی زۆره‌و هونه‌ر مه‌ندی دڵسۆزیشی زۆر بوه وهه‌یه‌تی.
کولتوری رزیوی پیاو مه‌زنانه و کۆنه‌په‌ره‌ستانه که به درێژایی مێژوو باڵی ره‌شی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا کێشاوه، ئاسه‌واری ئه‌م دواکه‌وتوییه لپ و لۆپی هاوێشتوه‌ته ناو به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانه‌وه، دیاره هه‌ر که‌س له شوێنی خۆیه‌وه ده‌بێت بۆ بن بڕ کردنی کولتوره پرتووکاوه‌کان هه‌نگاو هه‌ڵ بگرێت و بۆ به‌ره‌و پێش بردنی کۆمه‌ڵگا که‌ی وخزمه‌ت به دۆخی نه‌ته‌وه‌که‌ی و تاکی مرۆڤ ئه‌وه‌ی........
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت له سه‌رادامه مطلب کلیک که
خۆ کوژی یه‌کێک له‌و دیارده وگرفته کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه که له‌م سه‌ر ده‌مه‌دا بوه‌ته ئاسته‌نگێک و په‌یتا په‌یتا کاره‌سات ورووداوی دڵته‌زێن ده‌خولقێنێت وئاسه‌واری دزێو وناشیرین له خۆی به جێ ده‌هێڵێت.
له‌به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته دا باسم له چه‌ند هۆکارێکی ئه‌م دیارده‌یه کرد و له‌م به‌شه‌یدا له سه‌ر چه‌ند هۆکاریک که خولقێنه‌ر وپاڵپێوه‌نه‌ری ژنانن به‌ره‌و خۆ کوژی ده‌دوێم.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت له سه‌رادامه مطلب کلیک بکه
خۆ کوژی یه‌کێک له‌و دیارده وگرفته کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه که له‌م سه‌ر ده‌مه‌دا بوه‌ته ئاسته‌نگێک و په‌یتا په‌یتا کاره‌سات ورووداوی دڵته‌زێن ده‌خولقێنێت وئاسه‌واری دزێو وناشیرین له خۆی به جێ ده‌هێڵێت.
سه‌ر ره ڕای چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زانستی کۆمه‌ڵگا وبه‌ر ز بوونه‌وه‌ی وشیاری چین وتوێژه‌کان به کۆمه‌ڵ وته‌نانه‌ت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایش به‌ڵام ئه‌م دیارده دزێوه له کۆمه‌ڵگا نه ته‌نیا به‌ر ده‌وامه به‌ڵکو له‌باری رێژه‌وه رووله زیاد بوونیشه، رۆژ و حه‌فته‌و مانگ نیه که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌واڵی دڵته‌زێنی خۆ کوژی و خۆ سووتاندنی ژنانی بێ ده‌ره‌تان له سوچ و قوژبنێکی ئه‌م وڵاته‌وه بڵاو نه‌بێته‌وه. ڕاسته خۆ کوژی دیارده‌یه‌کی نوێ نیه یان تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگایه‌کی تایبه‌ت نیه به‌ڵکو ده‌کرێت به هۆی هه‌ندێک هۆکاری تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌م دیارده زیاتر وله شوێنێکی تری دونیادا که‌متر بێت که ئه‌مانه هه‌موی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه بۆ هۆکاره‌کانی خۆ کوژی که چه‌نده ئه‌و هۆکارانه له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا بوونیان هه‌یه.........
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت له سه‌ر ادامه مطلب کلیک بکه
بێ‌کاری
ماده سڕ که‌ره‌کان
دیارده‌ی بێ‌کاری و لاوان
بێ‌کاری و ئاسته‌نگییه‌کانی له سه‌ر رێگای ژیانی لاوان‌دا یه‌کێک له‌و دیارده سه‌ره‌کییانه‌یه که زه‌قه‌و کۆسپێکی گه‌وره‌و دژوار له سه‌ر رێگای به‌ره‌و پێشچونی ژیانی لاوان به تایبه‌تی و کۆمه‌ڵگایش به گشتیدا درووست ده‌کات، چوونه سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی کۆمه‌ڵگا، نه‌بوون یان لاواز بوونی ئابووری، نه‌بوون یان که‌م بوونی ناوه‌نده خزمه‌ت گوزاری وبه‌رهه‌م هێنه‌ره‌کان، نه‌بوون یان که‌مبوونی سیستم وناوه‌ندی بارهێنان له بواره‌کانی زانستی وپیشه‌یی، له کۆمه‌ڵگا رێگا خۆشکه‌ره بۆ چوونه سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی بێکاران، دیاره له ناو دانیشتوانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆرترین هێزی کار له لاوان پێک دێت به‌و مانا هه‌م رێژه‌یان زۆره‌و هه‌م هێزی کاریان زیاتره، له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌تله سه‌رادامه مطلب کلیک بکه
لاوان له هه‌ر وڵاتێک دا به‌شێکی هه‌ر ه‌گرینگی دانیشتوانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پێک دێنن، له‌کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش هه‌ر وه‌ک وڵاتان و ناوچه‌کانی تر ی دونیا به‌شێکی هه‌ره زۆر له دانیشتوانی پێک هاتوه له لاوان.
کاتی لاوێتی کاتی حه‌ز وئاوات وگه‌شه‌و بزواندنی تواناییه کانه‌و توێژی لاو ده‌توانێت کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ر لایه‌ک که بی هه‌وێت ببه‌رێت، ئه‌گه‌ر له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا به‌رنامه ی زانستی وه‌رزشی وپه‌روه‌رده‌و هه‌ر وه‌ها دابین کردنی حه‌ز وئاواته‌کانی لاوان......
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت له سه‌ر ادامه مطلب کلیک بکه