تبليغاتX
بایه وه

نه سازی

گه ر خۆتان هێنده پێكۆ نه سازن

     به سیه هاوڕێیان به سیه ئازیزان

          له مه زیاتر كار مه شێوێنن

               خه ڵكی كورد لێتان دڵ پڕ له خوێنن

ئاوڕێك به نۆ له ڕابردووتان

        تاڵیمان زۆر دی له ناو مێژووتان

                ده ست كه نه مل یه ك هه ر وه كووجاران

                                   كێشه و بۆڵه تان،رووبه دوژمنتان

هاولان

+ نوشته شده در سه شنبه بیست و نهم خرداد 1386ساعت 17:14 توسط hana |

یاران

یاران، ده مێكه چاو له رێتانن

          ماتڵی عه زم و ئیراده تانن

                نه كا رۆژێك بێت باسكی به هێزتان

                      ده ستی یه ك نه گرێت یه ك هه ڵ نه ستێنن

ئه وهێزوو وزه ، كۆن، له ده ورتانن

        ئه وتین و گوڕه ی، هێزی له شتانن

                  بیكه نه بوركان دژ به دوژمنتان

                      نه ك له حه نای یه ك خۆتان بنوێنن

هاولان

+ نوشته شده در سه شنبه بیست و نهم خرداد 1386ساعت 17:14 توسط hana |

 فه رشی سه هۆل

زستانی ئاسایی تێ په ڕی

    دواتر به هار رووی تێكردین

          ئێمه ش چووین به ره وپێشوازی

 نه مان زانی ئه  م به هاره

    له پاییز  ڕه نگی زه رد تره

         گوڵزاره كه ی پڕ جه خاره

خێری به هارمان به خشیوۆ

     هیوامان به هاوین به ستوه

        به ڵام وادیاره هاوینیش فه رشی یه خی راخستوه

هاولان

+ نوشته شده در سه شنبه بیست و نهم خرداد 1386ساعت 17:13 توسط hana |

 كورد بێ ماف

 ماسی بێ ئاو

    مرۆڤ بێ ناو

        خۆر به بێ تاو

             چه نده ده ژین

                          كوردیش بێ ماف هه ر ئه وه نده   

 

هاولان

+ نوشته شده در سه شنبه بیست و نهم خرداد 1386ساعت 17:12 توسط hana |

گوڵه گه نم

كاتێك زه ویی پێ ده كه نێ

       له نێوان دوولێویه وه

           بۆ هه ژارانی سك برسی

               گوڵه گه نم سه ر ده ر دێنی

......

كاتێك كانیاو پێ ده كه نێ

     له نێوان دوولێویه وه

        بۆ تینوه كانی سه ر زه وی

             رووبارێكی ئاو پێك دێنی

....

ده بنه زه ریایه كی گه وره

    گه ر رووباره كان یه ك گرن

         زه ریا ده بێته مۆڵگه یه ك

                 گیان له به ران تێیدا ده ژین

.........

گه نم سه وز ده بێ و باڵا ده كا

     پاشان به ناهۆمێدییه وه

          ته مه نی كۆتایی پێ دێ

               ڕه نگی سه وزی ده گۆرێ وزه ردی ده كا

هه ور ده گری و ده نركێنێ

   به فرمێسكی چاوانییه وه

       یان به گرمه و به هاواری

            ده ی هه وێت باران ببارێنێ

........

خه نده ی زه وی

            بزه ی كانی

                 مه رگی گه نم

                      فرمێسكی هه ور

                          ده بنه ته وژم بۆ گیان له به رانی سه ر زه ویی

هاولان

+ نوشته شده در سه شنبه بیست و نهم خرداد 1386ساعت 17:11 توسط hana |

     

چیرۆكی دڵته زێنی ژنێكی له‌ش فرۆش

ئه‌مه‌ی ده‌ی خوێننه‌وه به‌سه‌ر هاتێكی ده‌ست كرد نییه به‌ڵكو راستییه‌كی مێژوییه، که ‌له رێگای پیوه‌ندی ته‌له فونییه‌وه ئاماده‌م كردوه،

ئاماده‌كردنی: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی

ناوت چییه و خه‌ڵكی كام شوێنیت؟ كورته یه‌ك له سه‌ر خۆت زانیاریمان بده‌رێ

 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه هشتم خرداد 1386ساعت 1:32 توسط hana |