ئێوه له دێرێک دا که نووسیوتانه کاره که ی ئێمه تان زۆر به کتووپڕ زانیوه باوه ڕتان وابوه که ده بوا ئێمه تا هاتنی فە رماندار بۆ ئەم شاره رابوەستایە تین.پرشیار ئه وە یە بە ڕای ئێوه هاتنی کەسێکی تازە بۆ ئەمشاره یارمە تییەکی بە ئێمە دە کرد یان نا؟ راستییه کی مێژوویی هە یە؛ئه ویش ئه وه ته کەبە لە بەرچاو گرتنی ئە و هەموە ئەزموونە تاڵە ی کە بە سەرماندا هاتوەپێمان سه لماوەکه هیچ کات ئازادی بە شێوه ی خوازراو بابی دڵی داگیر کەر و سەر کوت گەرەوەبه کۆیلە نە دراوە و نادرێت،سەر کوت کراو دەبێت خوزیاری ئازادی بێت . زۆرجاروشه ی راو ە ستن وخۆڕاگربن ودیان بە خۆتاندا بنێن م بیستوه بەڵام لێرا دیان بە خۆدا نان بە مانای هەر گیز نە هاتنە دی ئاواتە کانمانە و درێژە دانە بە نا بەرابەری و هه ڵاواردن.
ئێسته 340 ساڵه که ئێمه بۆ گه یشتن بەو مافە سرووشتیانه مان که خودا داویه تی پێان تێ ده کۆشین،لەوانە یە بۆ ئەو کەسانەی کە ئێشی نابەرابەری و هه ڵاواردنیان نەجێشتوە زۆر ئاسایی بێت بڵێن دیان بە خۆتاندا بنێن.
به ڵام کاتێک که کۆمەڵێکی دڕنده ی وحشیدایک و بابت تحقیر ده که ن،کاتێک که خوشک و برا کانت به حه سره ت وئاوات و ئارەزو هیواو هۆمێده وه سه ر ده نێنه وە،کاتێک که پۆلیش پارێزه ری مافی مرۆڤ وە ک بنیام سه یرت نە کات و لە ئەو پەڕی دڕندەیی دا لێت ده دات تاکاتیمردن و جاری وایش هه یه رەش پێسته کان له ژێر پێلە قەی پۆلیس دا گیانیان له ده ست ده دەن،کاتێک هه ژاری ونەداری و برسیەتی خوشکو برایانی خۆت لە کۆمەڵگایه کی پڕ لە رفاه وئیمکانات دا ده بینیت ، ئه وکات زوانی خۆت لاڵ ده بینیت و تف لە قورگت دا وشک دە بێت و هاوارله گەرووت دا کپ دە بێت کاتێک که دە بێت بۆ دۆزینەوەی رێگایەک یان قسە یەک بگە رێت و بۆ منداڵه 6 ساڵە کەت روونی بکەیتەە کە بۆچی بە تاوانی رەش بوون نایەڵن برواتە ناو پارکی شاری یاری لە کتێکیش دا که هه موورۆژێک لە تلویزیۆنە کانەوە ریکلام بۆ ئەو شاری یارییه دەکرێتو مندالانی ئێمە دیقە دیقە دەدەنەوە، کاتێک فرمێسکی چاوی منداڵه کەت دەبینی کە پێ دەڵێت لە بەر ئەوەی تۆ رەش پێستی ناتوانیت برۆیتە ناو شاری یاری ده روونێکت بۆ نامێنێتەوە جیهانت لا دە هەژێت، ئەو کاتە کە ئیتر نەک خۆمان بەڵکو منداڵانیشمان فێری رق و تووڕه یی و بێزاری دە بن لە خۆیان لە رەش بونیان و لە هەرچی سپی پێست هەیە،تا ئیشته لە رێت کەوتوەتە دەرەوەی ماڵتان و مەجبوور ببیت شەو لە شوێنێکیتر پشوو بدەیت لەکتێک دا هیچ هۆتێل و موتێلێک رێگات نە دەن ؟ شوێنێک بۆ حەوانەوەی شەوێکت پەیدا نە کەیت ؟ کاتێک هیچ نە تەوەیەک ئامادە نە بێت وەرت بگرێت تەنیا لە بەر ئەوەی رەش پێستیت ...........کاتێک ئێوە ئەوانەتان بە سەر هات یان تۆزێک لە ئازارە کانی ئێمەتان هەست پێ کرد ئەو کاتیش هەست بەوە دەکەن کە بۆچی وشه ی دیان بە خۆدا بنێن لای ئێمە هێندە موشکلە.
سەرئەنجام لەمانگی سێپتامبری ساڵی رابردوودالەگەل رێبەرانی یەکیەتی ئابووری بێرمینگام به برێک سازان گه یشتین ولە سەر هە ندێک شت پێکەوە سازاین.بۆ نموونەبڕیار درا ئەودوکانانەی کە راگەیاندنی **هاتنه ژووره وه ی رەش پێست قە دە غەیە** لە سەر دوکانەکانیان هەڵواسیوه بهێننەخوارەوە.بەداخەوە پاش چه ندمانگ دەرکەوت کە ئێمە قوربانیانی دڵپاکی و بەڵێنیمان به وبەڵێن و بریارانەین،ئێمە لەم بەینەدا خۆمان بەستەوە بە هەندێک بەڵێن و بڕیارەوە نەمان زانی تەنیا ئێمە ئەو بڕیارانە بەڕێوە دە بەین بەڵام لایەنی تری بەڵێنیە کان دەڵێت هیچ بەڵێنێکیشی نەداوە، هەر بۆیە ئێمە رێگا جارەیەکمان بۆ نەماوە بێجگە لە کاری روبە روو کردە وەی راستەو خۆ.بە لە بەر چاو گرتنی ئەو کەندو کۆسپ و دژوارییانە ی که لە سەر رێگاماندا دە بو دەبوا خۆمان لە باری دەروونییەوە بۆ کردەوەی راستەو خۆ ئاماد بکەین.هەندێک دانیشتنمان بە مەبەستی ئامادە کاری بۆ ئەنجام دا،بەر دەوام لەم خۆم دەپرسی؛ ئاخۆ ئێمە بەرگەی ئەو گوشارولێدان و ئەزیەت وئازاری ئەوان دە گرین؟ دە بوا خۆمان راگرتبایەت بە بێ ئەوەی هیچ کردەوەیەکی توند و تیژی لەخۆمان نیشان بدەین. لەخۆمم دەپرسی ئێمە دەتوانین لە بە ندیخانە دەوام بێنین؟ کاتی دیاری کراوی ئێمە بۆمەبەستی خۆمان کاتی جێژنی*پاک*بووچوون لەوکاتەدادەمان توانی گوشارێکی زۆرلە باری ئابوورییە وە بۆ دووکانداران بێنین. کە سەر ئەنجام نزیک بوونەوەی کاتی هەڵبژاردنە کانی شاروهەڵسووران لەناوەندە کانی هەڵبژاردندا،خۆرێک خستن وکاری ئێمەی دواخست.
لەوانەیە بپرسیتبۆچی کردەوەی راستەوخۆ؟بۆ چی مانگرتن ورێپێوان؟ئایا وتوو وێژ شێوازێکی باشتر نیه؟ زۆر راستە و مافت دەدەمی کە وا بیر بکەیتەوە.ئه وه ی راستی بێت ئامانجی ئەو کردەوە راستەو خۆیانەی ئێمە وتوو وێژە.کردەوەی دوور لە توندو تیژی وا، قەیرانێک دروست دەکات کە ئەو باڵەی بە هیچ جۆرێک ئامادەی وتوو وێژ نە بوومەجبوور دەبێتئەویش دژ کردەوەئەنجام بدات و بیرێک لە خۆی بکاتەوە و بە شێوازێک دەبێت بەره نگاری ئەو رووداوە ببێتەوە.دەبێ رابگەیەنەم وەک خەبات کارێک کە باوەری بە هێمنایەتی و ئاشتی هەیە را بگەیەنم لە توندو تیژیش هیچ باکم نیەلە لایەکیشەوەپێم وایە کێسەی دوور لە توندو تیژی زۆر بە کەلکەو بۆ سەر کەوتنی ئاستی زانیاری کۆمه ڵگا زۆریش پێویستە.
هەروەک سوقرات وتۆیە کە *** دەبێت لەمێشک دا کێشەو ئالۆزی هەبێتتا ئینسانەکان بتوانن لەو دیلیەتی خەون وخەیال بێنە دەرو بە راستیە کان بگە ن***
نووسراوه کەی ئێوه ئێشاره به خۆ پیشاندانه که ی بێرمینگام ده کات بەڵام بە داخە وه ده بێت پێتان رابگه یەنم بەو هەلو مەرجه ی کە بوە تە هۆی ئە وەی کە رێپێوان وخۆ پیشاندان بکێشرێته ئەیالەتی ئالابامائاماژه یەکتان پێ نە کردوه.من دڵنیام که ئێوه ته نیا به لێکدانە وەکۆمەڵایه تیه کانتان که ته نیا کەم و کوریەکان له به ر چاو بگرێت به بێ ئە وەی سەرچاوەوهۆکاری ئە م کەم وکوڕیانە لێک بده نە وەرازی نابن.زۆر جێگای داخه که له بێرمینگام رێپێوان هاتە ئاراوە بەڵام زیاتر لەوەی کە لای من جێ داخە ئەو شێوازه لە دەسەڵاتی سپی پێسته کانه بەسەرکۆمەڵگای ره ش پێستەکانداکە ئیتر رێگایەکی بۆ بەر بەرەکانی لەگەل ئە وهەڵاواردنانه نه هێشتوەتەوە بێجگه لە رێپێوان ونافەرمانی مەدەنی.له هه رکۆبۆنەوەیەکی ئیعترازی دایان بۆرێکخستنی هەرکۆبونەوەیەک چه ند شتی سە رەکی پێویستن،1 . کۆ کردنەوەی راستیه کان وەک بەڵگه ودیکۆمێنتەکان بۆئە وەی بتوانیت بی سەلمێنیت کە هەڵاواردن و نابە رابەری هەیە،2 ..وتوو وێژ، 3 .. کردە وەی راستەوخۆ
ئێمه تەواوی ئەوشێوازانەمان له بێرمینگام دا بڕی .بێرمینگام لەوانەیەلە باری هەڵاواردنی جنسی و رەگەزییەوە پلەی یەکەمی لە تەواوی ئامریکادا هە بێت،هەڵسووکەوتی توندی پڕ لە سووکایەتی پۆلیس لەگەل رەش پێستەکان نموونەیەکی زەقی ئەو هەڵاواردنانەتە.
سەر ئەنجام پاش بڕین و تاقی کردنەوەی ئەو رێگایانە رێبەرانی رەش پێستە کان بڕیاریان دا لەگەل دەسەڵات دارانی شاردا وتوو وێژ بکەن بەڵام دەسەڵات داران وبەر پرسان لە وتووێژ و دانیشتن لە گەل رەش پێستە کان دا بە شێوازێکی یەکسان خۆیان پاراست و وتوو وێژیان نە کرد.
|
ناوەرۆکینامەکە رەوایت کردنێکی لەفەیلەسۆفەگەلێکی وەک تووماس ئاکیناس،پولتیلیش،رینۆلدنیبوور لەگەلناوەرۆکه پڕ لەئێحساس وهەست بزوێنەکانیژیانی کینگ.دێڕی وەک** بەمنداڵەکەم دەڵێن درگای شاری یاری لەسەر ئەو منداڵانەی کە لەگەل سپی پێستەکان رەنگیان جیوازاە داخراوە **چاوی منداڵەکەم پڕدەکات فرمێسک.هەر بەم هۆیە نامە کە کورت کراوەی بیرو باوەری مارتینلوترکینگ ەو ئەوە دەسەلمێنێت کە کینگ خەبات کارێک بوە کە لەگەل توندو تیژیدا نە هاتوەتەوە. زۆر ئاسایی بەو رەخنانەی کە لە من دەگیردرێت ولامێک نادەمەوە؛لەبەر ئەوەی کەوڵامدانەوە بەو هەموە رەخنەونامانە کارێکی زۆر دژوارەو ئەگەر بم هەوێت تەنیاوڵامی نامەکان بنووسمەوە دەبێت کاتبەکەملەماوەی 24 کاتژمێری سەو ورۆژدا بەر دەوام خەریکی نووسینی ولامی نامەکان بێت. بەڵام هەست دەکەم کە ئێوەپیواگەلێکی بلیمەت وزیرەکن کە دەتانهەوێت بزووتنەوەکە بەرەوپێش بەرن،کە واتە من تێدەکۆشم بە سەبر وخۆراگری و مەنتق بتوانم ولامی رەخنەکانی ئێوەبدەمەوە. دەبێت رابگەیەنم من لێرا لە بێرمینگامم،لەبەر ئەوەی نابەرابەری لێرەیە.هەروا کە پێغەمبەرانی سەدەی 8 شوێن و دیاری خۆیان بەجێهێشت ولەرێخودا دارێگای زۆر دووری لەشوێنی لەدایک بوونی خۆیان گرتە بەرو بەرەوئە وشوێنا نە کۆچیان کرد؛هەر بەوجۆرەکەبڵقیس لەشارەکەی خۆی_ تارسووس_کۆچی کرد تا بتوانێت ئینجیلی عیسامەسێح بگەیەنێتە دوورترین شوێنی دوور لە تەمەدون وەک رۆم و یونان، منیش بەئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم کە ئینجیلی ئازادی بۆ هەموشوێنێکی وڵاتەکەم ببەم.من ناتوانم لە ئاتلانتابژیم وبێ دەنگ دابنیشم لە هەمان کاتیشدا ببینم و هەست بکەم لە ئالاباما بێ عەداڵەتی و نابەرابەری هەیە،بە بروای من بێعەداڵەتی لە یەک شوێندا خەتەرێکە لە سەر بوونی عێداڵه ت له هه موشوێنه كانی تر عەداڵەت لە هەموشوێنەکانیتردا.
|
|
ئه م نامه،یەکێک لەونامەسەرئاوه ڵایانەبوو کەمارتین لوترکینگ لە16ی ئاپریلی ساڵی1963ی زایینی لەبەندیخانەی شاری بێرمینگام هەڵکەوتوولەئەیالەتی ئالابامانووسی. لوترکینگ به هۆی دەربڕینی نارەزایەتی بەبێ توندوتیژی دەستبەسەرولەبەندیخانەکرابوو. ئەونامەیەی لەوڵامی8 کەشیشی سپی پێستی ئالابامانووسی بوو. کەشیشەکان لە نامەیەکدالەژێرناوی بانگەوازێک بۆ یەک گرتن لەرێکەوتی 12ی ئاپریلی1963ی زایینی سە رە ڕای قەبووڵ کردنی هەموو نابەرابەری و هەڵاواردنه کانی کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵگادا،ڕایان گەیاندبووکە دەبێت هەمونارەزایەتیەکان لەدادگاداباس بکرێت و وڵام لە دادگا وەر بگیردرێتەوە وکەس بۆی نیە لەم لاولایان بە هەر شێوەیەکی تر سکاڵای خۆی دەرببڕێت.کینگ لەنامەکەی خۆیداکەلە وڵامی ئەوکەشیشانەدانووسیبوی دەڵێت ئەومافە ئینسانی وکۆمەڵایەتیانە کە من دەم هەوێت بە دیان بهێنم بە بێ کردوەوتێکۆشان بۆ ئەو مەبەستە نایەنەدی هەروەها چاوەروانی بەمانای بەدی نەهاتنی ئاواتەکانی کۆمەڵگایە بۆ هەتاهەتایە، بە بڕوای کینگ نافەرمانی مەدەنی لەشێوازویاسای ناعادلانەداپاساوبۆخۆی سازدەکات. |
وا ئاوایی بایه و ۱۲ هه مین شه هیدی خۆی له پێناو رزگاری گه لی چه وساوه ی كورد دا پێشكه ش به گه ل و نیشتمانه كه ی كرد و لاپه ڕه یه كی تری له مێژوی پڕ له سه روه ری گیان به خت كردوانی رێگای ئازادی و به رابه ری ئه م جاره به خوێنی شه هید عه تا هه تۆمار كرد
ئاوایی بایه وه هه ڵكه وتو له ۱۶ كیلومه تری رۆژئاوای شاری مه ریوان له سه ره تای هاتنه سه ر كاری رژیمی كۆماری ئیسلامیه وه بوه ناوه ندێك بۆ په ر وه رده كردنی شۆڕش و لاوانی شۆڕشگێر .
دیارده ی كۆماری ئیسلامی بۆ ئه م ئاواییه ۸ ساڵ ماڵ وێرای و شه ڕ وكاولكاری و كوشتن و بڕین و زیندان و ده ر كردنی لاوانی له سه ر كاره ئیداریه كان و سانسۆر و خه فه قان ئیعدام بوه .
له م بابه ته ی ئه م جاره ماندا ته نیا ئیشاره به ناوی ئه و ئازیزانه ده كه ین كه له پێناو به سه ر كه وتن گه یاندنی بزووتنه وه ی گه لی كورد دا گیانیان به خت كردوه .
ره شید سه عیدی ناسراو به فه قێ ره شی
مۆسته فا سه عید زاده كوڕی مام عه زیز
عه لی سه عید زاده كوڕی مام عه زیز
ئه حمه د كۆنه پۆشی كوڕی حاجی شێخ موحه مه د
خالید كۆنه پۆشی كوڕی حاجی شێخ موحه مه د
ره شید كۆنه پۆشی كوڕی حاجی شێخ موحه مه د
مه حموود كۆنه پۆشی كوڕی شێخ ره زا
ئه حمه د كۆنه پۆشی كوڕی بابه ره سووڵ
عومه ر كۆنه پۆشی ناسراو به جه لال بایه وه كوڕی شێخ تالب
له تیف كۆنه پۆشی كوڕی بابه عه لی
لوقمان كۆنه پۆشی كوڕی شه هید ره شید
عه تا كۆنه پۆشی كوڕی بابه عه لی
هه ر وه ها ژماره یه ك له خوێنداكاران ومامۆستایانی ئه م ئاواییه له سه ر كاره كانیان ده ر كران وژماره یه ك زیندان كران و ژماره یه كیش له شه ڕی نێوان ئێران ،عێراق دا گیانیان له ده ست داو یان به شێك له ئه ندامی به ده نیان له ده ست داوه .
نامرێ ئاگر هه ڤاڵان ئێوه كڵپه ی ئاگرن
تۆ به هێزی نامری مردن له ئاستا كۆیله یه
چوونكه گیانی تۆ دروشمه بانگه وازه رێگه یه
تۆ قوتابخانه ی قوتابی بیری تازه ی سه نگه ری
وه ك هه وێن بۆ شۆڕشی نوێ مه شخه ڵی داهێنه ری
پاش مانگێك نوێژ و رۆژو ده رو به راوسێ خه ریكن جێژنی كۆتایی مانگێك رۆژو گرتن به رێوه ده به ن
له م رۆژه دا خه ڵكی جلو به رگی جوان له به ر ده كه ن و به دڵێكی شاده وه ماڵه و ماڵ ده گه ڕێن بۆ گه ر دن ئازایی له یه ك ترین ، هیوادارم هه ر ده م خه ڵك له جه ژن و شادی دا بن به ڵام به داخه وه جه ژنه كه ی دایكی شه هید عه تا فرمیسكی خوێنینه ، گریانه و شینی كۆچی عه تای جوانه مه رگه ، له م رۆژه دا به جێ جلی جوان ده بێت جلی ره ش له به ر كات و نازانێت به ره و پێشوازی میوانان وهه ڤاڵانی عه تا بروات ، نازانێت به ره و گلكۆی كوڕی شه هیدی تری له تیف بروات ، نازانێت چاوه ڕوانی ته رمی عه تای جوانه مه رگ بێت كه له ورمێ بیده نه وه ، نازانێت دڵداری منداڵه كانی تری بداته وه ، نازانێت له گه ل پێره مێردی پشت چه ماوه ی ده ستی ئازار و خه م و جگه ر سووتان بابه عه لی چۆن هه ڵسووكه وت بكات ، چون خۆی به قه د هه مویان داخی له سه ر دڵه، عه تا ته نیا به تاوانی ئه وه ی كه ژیانێكی ئازاد و سه ر به ستی وه ك هه مو ئینسانێك ده ویست كوژار، عه تا بۆ ژیان رێگای شاخی گرته به ر نه ك بۆ مردن ، عه تابۆ ئازادی ده نگی هه ڵبڕی نه ك به تاوانی ئازادی بی خنكێنن، زۆرن ئه وبنه ماڵانه ی كه له م رۆژه جه ژنه دا له سه ر گلكۆی ئازیزانیان جێژن ده گرن ، زۆرن ئه و بنه ماڵانه ی رۆژی جێژنیان له به ر ده ر كی زیندانه كان و له پشت توڵی ته لبه نی به ندی خانه كان لای رۆڵه له قه فه س كراوه كانیان ده به نه سه ر ،كه م نین ئه و بنه ماڵانه ی له م رۆژه جه ژنه دا وه یلانی كه ژو كێوانن بۆ بینینی ئازیزانیان كه له شاخن و شۆڕش ده گێرن؟ به راستی گه لی كورد گه لێكی چه وساوه ی بێ كه س و داماوین ، له هه مو دونیادا باس له مافی مرۆڤه ، كاتێك باسی ماف بێته سه ر نه ته وه ی كورد نه ك مافی مرۆڤ به ڵكو خودی مرۆڤیش ده به نه ژێر پرسیار ، بۆ ده نگكێك نیه له ئاست ئه و هه موه زوڵمو زۆره دا بێته ده نگ؟ بۆ ده نگێك نیه به هانای كورده وه له ئاست ئه و هه موه ئه نفال و كوشتن وبڕین و زوڵمه وه بێت ؟
له م رۆژه دا ئه ركی سه ر شانی هه مو ئینسانێكی خاوه ن هه ستو مرۆڤایه تی و دڵسۆزی بزووتنه وی خه لكی كورده كه سه ر دانی بنه ماڵه ی ئه و ئازیزانه بكات و هاو خه می و هاو ده ردی خۆیان له گه ل ئه و ئازیزانه ده ر ببڕێت به تاق و به كۆمه ڵ سه ر دانی بنه ماڵی گیان به خت كردوان و زیندانیان وشۆڕشگێران بكه ن و له هه ڵگرتنی خه می مه رگی ئازیزان و دوری له جگه ر گۆشه كانیان یار مه تیان بده ن
له م رۆژه دا له گه ل هه مو ئه و بنه ماڵه داخدارانه خۆم به داخ دار ده زانم و هاو خه میانم ، به وهیوایه كه خوێنی شه هیدانی وه ك عه تا و سه ر جه م گیان به خت كردوانی رێگای ئازادی و به رابه ری ، زه حمه تی هه مو ئه و كه سانه ی كه ته حه موڵی زیندان و شكه نجه و ده ر به ده ری و ئازاریان كرد بۆ به سه ر كه وتن گه یاندنی شۆڕشی ماف خاوزانه ی گه لی كورد بێ ئاكام نه مێنێته وه .
ئیبراهیم كۆنه پۆشی