من کاتێک کاک فوادم بینیوە له ئۆردوگای کانی میرانی مه ریوان کاتی کۆچی مێژویی خه‌ڵکی مه‌ریوان بو، ئه‌و سه‌ر دەمه من هێندە منداڵ بووم که ئاگای هیچم نه دەزانی، له گه ل برای ئازیزم که ئه‌و کات ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه بوو ودواتر له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا به جه‌لال بایه‌وە ناسرا بوو هه‌ندێک ئازوقه خواردەمه‌نیمان له بایه‌وە بۆ کانی میران بردبوو، له‌وێ کاک فوادم بینی قسه‌ی بۆ خه‌ڵک ئه‌کرد، به‌ڵام له‌ماوی٣٠ساڵی ڕابردوو دا ناوی کاک فواد یه‌کێک له‌و ناوانه بوە که زۆرترین کات له‌گه‌ڵم بوەو وبیستومه، زۆر منداڵم بینیوە که بنه‌ماڵه‌کانیان به‌خۆشی کاک فوادەوە ناوی فوادیان له‌سه‌ر ناوە، زۆر که‌سم بینیوە له کاتی گرفته‌کاندا بۆ باوەڕکردنی به‌رانبه‌رەکه‌یان قه‌سه‌میان به‌گۆڕی کاک فواد خواردوە، ناوی کاک فواد بوەته به‌شێک له‌مێژوی تاکی خۆم، له بیرمه تا ساڵی ٦٨ی هه‌تاوی له بینا سازمانییه‌کانی به‌رانبه‌ر باخی پارکی مه‌ریوان که له ته‌نیشت ئیدارەی پۆستی ..................
کۆماری ئیسلامی له کوردستان دوژمنایه‌تی هه‌مو گیان له‌به‌رێک ئه‌کات
کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ماوەی ته‌مه‌نی نگریسی خۆیدا، بۆ به‌شی هه‌رە زۆری خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی وبۆ خه‌ڵکی کورد به‌تایبه‌تی بێجگه له نه‌هامه‌تی، گرتن، کاولکاری، ئه‌شکه‌نجه‌و خه‌فه‌قان وسانسۆر کردن، بێ‌کاری ودیاردەی دزێوی کۆمه‌ڵایه‌تی هاوردەیه‌کی تری پێ نه‌بوە، ئه‌م رژیمه جیاواز له‌وەی بۆ مانه‌وەی خۆی دەستی داوەته هه‌ر کردەوەیه‌کی جینایه‌تکارانه، بۆ ترساندن وکاول کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کیش که نه‌یاران وبیر جیاوازانی زۆری له خۆ گرتوە، له هیچ کردەوەیه کی دزێو وشرماوی درێغی نه کردوە......................
هه‌م ساڵی٦٦وهه‌م ساڵی٦٧ی هه‌تاوی دوساڵی پڕ له کارەسات بوون بۆ کۆمه‌ڵه، له سا ڵی٦٦کارەساتی دزڵی رویدابوو که تێیدا زیاتر له‌٣٠ کس له هاوڕێیان له لایه‌ن هێزەکانی رژیمه‌وە یان به دیل گیران یان گیانیانبه‌خت کرد، دوکتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فیعی به‌دەستی هێزەکانی رژیمی عێراق گیانیبه‌خت کرد، هاوڕێیانی گوردانی شوان له کارەساتی هه‌ڵبجه دابه‌شێکی زۆریان گیانیان به‌خت کردبوو وبه‌شێکیان به‌دیل گیرابوون، هێشتا ئازاری زامی ئه‌و کارەساتانه به سه‌ر په‌یکه‌رەی کۆمه‌ڵه وەک رێکخراو وهه‌مو کادر وپێشمه‌رگه‌کانیشی وەک تاک سارێژ نه‌ببو، به‌هاری ساڵی٦٧ی هه‌تاوی فڕۆکه‌کانی دەوڵه‌تی عێراق ئۆردوگایه کی کۆمه‌ڵه هه‌ڵکه‌وتو له دۆڵی بۆتێی کوردستانی عێراقیان دایه به‌ر هێرشی چه‌کی شیمیا یی وکیمیا بارانیان کرد که به‌داخه‌وە له وکارەساته‌دا٢٢ هاوڕێ گیانیانبه‌خت کرد وزیاتر له ١٦٠ هاوڕێ به‌ر ژەهری شیمیایی که‌وتن ومه‌سمووم بوون. دەیان هاوڕێیتر هه‌ر له شیمالی کوردستانه‌وە تا جنوبی کوردستان له خۆڕاگرییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له به‌رانبه‌ر هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی وحیزبی دیموکرات‌دا گیانیانبه‌خت کردبوو.................
کتێبێک له ژێر ناوی چڕکه زێڕینه کانی شاخ له نووسینی ئیبراهیم کۆنه پۆشی به رێزمانی کوردی سۆرانی له ژێر چاپ هاته دە ر.
ئه م کتێبه هه ڵگری کۆمه ڵێک به سه رهات وبیرە وە ری پێشمه رگانه یه.
له م کتێبه دا هه وڵ دراوە چرکه گه لێک که‌نووسه ر له ناو به سه‌ر هاته کاندا بوە، بخاته به‌ر دیدە ی خوێنه ر، دیارە دونیای پێشمه‌رگایه‌تی دەریایه‌که له بیرەوەری تاڵ وشیرین، شکست وسه‌رکه‌وتن، له تێکۆشان وماندو بوون، ئه‌م کتێبه‌ێش هه‌مو بوارێکی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی نه‌گرتۆته خۆ ، له‌م کتێبه‌دا چه‌ند چرکه ساتێک له‌و به سه‌ر هاتانه‌تۆمار کراوە.
چڕکه زێرینه‌کانی شاخ مانگی مای ٢٠١٠ی زاینی له چاپخانه‌ی شڤان له شاری سلێمانی چاپ کراوە.
بۆ زانیاری زیاتر یان دەست خستنی ئه‌و کتێبه ئه‌توانن پێوەندی بکه‌ن به‌و مایله‌ی خوارەوە.

بیه‌که‌ڕە ناوەندی گرینگی سوپای پاسداران بوو که به‌شێک له دەورو به‌ری مه‌ریوان، ناوچه‌ی هه‌ورامان، وبه‌شی شامیان له‌ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای بیه‌که‌ڕەدابوو، جادەی مه‌ریوان بۆ سنه له ناو بیه‌که‌ڕەوە تێ ئه‌په‌ڕی، له‌بیه‌که‌ڕە دو جادەی تر جیا ئه‌بوونه‌وە که یه‌کیان به‌رەو دزڵی وهه‌ورامان ئه‌چو ئه‌ویشاین به‌رەو دێهاته‌کانی چۆر ونه‌نه وئاڵمانه ودەری نشکاش ئه‌ڕۆیشت. جیاواز له‌بنکه کانی سوپای پاسداران که جمه‌یان ئه‌هات له به‌سیج وپاسداردا، گروزەربه‌تێکی زۆر دڕ وبه‌ناوبانگیش به ناوی گرو زەربه‌تی بیه‌که‌ڕەی له خۆ گرتبوو، ئه‌م گرو زەربه‌ته له زه‌برو زەنگ نواندندا دەورێکی گرینگ‌یان هه‌بوو، دڕ تیرین وهارترین جاش وپاسدار وفه‌رماندەکانی رژیم له گرو زەربه‌تی بیه‌که‌ڕەدا کۆ ببونه‌وە.
ئه‌م گرو زەربه‌ته بۆ له دا‌و خستنی هێزی پێشمه‌رگه، بۆ هاتنه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، بۆ چاو ترساندن وئه‌زیه‌ت وئازاری خه‌ڵکی ناوچه‌که، به کورتی له خۆش خزمه‌تی به رژیم زۆر چالاک بوون، زەربه‌دان له‌و گرو زەربه‌ته ببوە پێویستییه‌ک، به‌ردەوام هاوڕێیان له بیری ئه‌وەدا بوون که چلۆن زەربێک له‌و گرو زەربه‌ته بدرێت، گرو زەربه‌تی ناو براو به هاسانی نه ئه‌که‌وته داوی هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌وان زۆر زیرەکانه هه‌ڵسوکه‌وت وجه‌وله‌و کارەکانی خۆیان ئه‌بردە پێشه‌وە، زۆر جاران زۆر گه‌ڵاڵه‌یان بۆ دارێژرابوو به‌ڵام هیچ جارێک نه‌توانرا بوو که ئه‌و مه‌به‌سته‌ی وا پیویست بوو له سه‌ر گرو زەربه‌تی بیه‌که‌ڕە ئه‌نجام بدرێت............
شه‌ڕ له گه‌ڵ تاقمی عه‌لی مه‌ریوانی
بۆ گێرانه‌وەی ئه‌م به‌سه‌ر هاته پێویسته ئاوڕێک له مێژوی ئه‌و تاقمه واته جه‌ماعه‌تی عه‌لی مه‌ریوانی بدرێته‌وە وکورته باسێکیش له سه‌ر ئه‌وان بکه‌م بۆ ئه‌وەی خوێنه‌ر بزانێت چه‌کداری عه‌لی مه‌ریوانی یانی چی وبۆ کوژرا.
له‌م پێوەندییه‌دا نموونه‌یه‌کتان بۆ باسکه‌م، رۆژێکیان تاقمێکی سه‌ر به جه‌ماعه‌تی عه‌لی مه‌ریوانی دێنه‌وە ناوچه‌ی مه‌ریوان، که‌سیان له هێزەکانی ڕژیمی ئێران وەدەست ناکه‌وێت، له کاتی گه‌ڕانه‌وەیان ئه‌ڕۆنه ئاوایی ئه‌سکۆڵ، له‌ماڵی کابرایه‌کی فه‌قیری زەحمه‌تکێش که برای هاو سه‌نگه‌ڕێکی خۆیان بوو نان وچایی ئه‌خۆن، پاشان به خاوەن ماڵ ئه‌ڵێن دەروێش گیان ئێمه ئه‌مان هه‌وێت بڕۆینه‌وە بۆ عێراق، رێگاکه‌زۆر شارەزا نین، له به‌ر به‌فر و نادیار بوونی زه‌وی ئه‌ترسین رێگا گوم بکه‌ین وبڕۆینه ناو مه‌یدانی مینێکه‌وە یان مۆڵگه‌یه‌کی رژیمی ئێران، ئه‌توانی له‌گه‌ڵمان بێت تا سه‌ر سنوور واته مله‌که‌ی جۆمه‌رەسی؟
دەروێشی داماویش قه‌ولیان پێ ئه‌دات وئه‌ڵێت له به‌ر ئه‌وەی هاوڕێی براکه‌من به‌چاوان له‌گه‌ڵتان دێم، دەروێشی ئه‌سکۆڵی ئه‌که‌وێته به‌ر ئه‌و تاقمه‌وە، له هه‌مو مه‌ترسییه‌ک دەربازییان ئه‌کات وتا مله‌ی جۆمه‌رەسی ئه‌یان هێنێت، (مله‌ی جۆمه‌رەسی له سه‌ر کێوی سورێن هه‌ڵکه‌وتوە که ئه‌روانێت به‌سه‌ر دەشتی شارەزوور له کوردستانی باشوردا)، کابرای زەحمه‌تکێشی ئه‌سکۆڵی له‌ویا پێیان ئه‌ڵێت که ئیتر لێرە به‌دوا نه مینی لێیه‌و نه هێزەکانی ئێران، ئه‌وە دەشتی شارەزور وئێوە له مه‌ترسی نه‌جاتتان بوە که وایه من ئیتر ئه‌گه‌ڕێمه دوا، به‌ڵام ئه‌و تاقمه هه‌ر له‌ویا دەروێشی داماوی ئه‌سکۆڵی...............
ساڵیانێک بوو شه‌ڕ له نێوان ئیران وعێراق به توندی به‌ردەوام بوو، ئاگری ئه‌م شه‌ڕە سنووری نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی به‌زاندبوو، جیاواز له‌و کوشتارگایانه‌ی واله به‌رەکانی شه‌ردا وەرێیان خستبوو، هه‌ر دولا تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆیان بکرایه‌ت به هه‌موو جۆر چه‌ک وکه‌رەسه یه‌ک په‌لاماری شوێنی ژیان وگوزەرانی خه‌ڵکانی بێ‌تاوان وبێ دەرەتانیان ئه‌دا، بۆمباران وتۆپبارانی شار‌و دێهاته‌کان له دو دیوی سنورەوە له لایه‌ن هه‌ر دولاوە ببوە ئه‌مرێکی ئاسا یی وڕۆژانه‌یان، به‌م هۆیه‌وە زۆرێک له خه‌ڵکی شار ودێهاته سنوورییه‌کان ئاوارەی شو ێنه‌کانی‌تر ببون، یه‌ک له‌و ناوچانه شاری مه‌ریوان وبه‌شێک له دێهاته‌کانی بوو که به هۆی ئه‌و شه‌ڕە ماڵوێرانکه‌رەوە خه‌ڵکه‌که‌ی ئاوارە ببون وبه‌رەو شوێنگه‌لی له رواڵه‌تدا ئه‌من باریان کردبوو.
هاوڕێیانی به‌شی نه‌هێنی هه‌مو وردە کارییه‌کان به ئاگاداری کۆمیته‌ی ناوچه‌ی مه‌ریوان (ک ن م) ئه گه‌یه‌نن، وپێیان وابوو که کۆمه‌ڵه ئه‌بێت به جۆرێک له‌و بابه‌ته‌دا دەخاڵه‌ت بکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بریار درا که شارەداری مه‌ریوان بگرین....................
گرو زەربه‌تێک به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی سه‌رەوە، پێویست بوو زەبرێکیان لێ بدرێت وله زەبری گورزی هێزی پیشمه‌رگه له ئه‌ماندا نه‌بونایه‌ت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌ڵاڵه‌یه‌ک دارێژرا که مینێکیان بۆ دابنرێت وله که‌مین بخرێن.
له پشت گاگل بوین، واحدی ئینفجارات مینێکی یه‌کجار گه‌ورەیان دروست کرد، له بیرمه به‌ر پرسی به‌شی ئینفجارات وتی ٢٥کیلۆ ته‌نیا TNT یان تێکردبوو، هه‌روەها وتی جۆرێک دروستمان کردوە که دۆزینه‌وەی کارێکی هاسان نه‌بێت، به‌ڵام دوگرفتمان هه‌یه بۆی، یه‌که‌م چۆن له پشت گاگله‌وە بگه‌یاندرایه‌ته ئه‌و مه‌سیرەی وا ئه‌مان ویست، دووهه‌م چۆن بتوانین له‌و جادە ڕەق وته‌قه‌دا بتوانین چاڵێکی هێندە گه‌ورە هه‌ڵکه‌نین که ئه‌و مینه‌ی تێدا بشار ینه‌وە، یه‌کێک له هاوڕێیان پرسی باشه ئه‌و هه‌موە TNT پێویست بوو؟ هاوڕێیانی به‌شی ئنفجارات به گاڵته‌وە و‌ڵامیان دایه‌وە: به‌ڵێ پیویسته! چون ئه‌مان هه‌وێت ئه‌م مینه کاتێک له ژێر ماشینه‌که‌یاندا ته‌قییه‌وە ئه‌وەندە بیان بات به ئاسماندا که ساڵی داهاتو له گه‌ڵ بارانی په‌ڵه‌دا بێنه خوارەوە بۆ سه‌ر زەوی.......................
له ناوچه‌ی مه‌ریوان سه‌رقاڵی جه‌وله‌و تێکۆشان بوین، جارێکیان هاوڕێیانی گوردانی کاک فواد،٢گوردان سه‌ر به تیپی١١ی سنه‌و په‌لێک له هاوڕێیانی گوردانی کاوە سه‌ر به ناو چه‌ی دیواندەر له نزیک کورە میانه هه‌ڵکه‌وتو له ناوچه‌ی شامیانی مه‌ریوان یه‌کمان بینی وچه‌ن رۆژێک پێکه‌وە بوین، له هاوڕێیانی مه‌ریوان وچه‌ند که‌سێک له هاوڕێیانی دیواندەرە په‌لێک له ژێر ناوی په‌لی شناسایی جیا کرایه‌وە، منیش وەک پزشکیار له ته‌ک ئه‌و په‌له خرام.
ڕاوەستن، که‌س مه‌نێرنه ناو ئاوایی، سه‌یر که‌ن ناو ئاوایی چه‌کداری تێدایه، که سه‌یر مان کرد، هه‌ر چه‌کدراە وخولکه‌یان دێت به ناو کۆڵانه‌کاندا، به ناچار ڕێگامان گۆری وتۆز ێک هاتینه دوا وئینجا ملی رێگامان گرت به‌رەو ئاوایی تخان.
دژە که‌مینه‌کانی خۆمان ڕایان کردە دوا وتیان:
خێرا که‌ن سه‌نگه‌ر بگرن.
فه‌رماندەی نیزامی وتی: بۆ؟ چ بوە؟
بۆ جێبه جێ کردنی ئه‌و ئه‌رکه، دەمه‌و به‌یانێک خۆمان گه‌یاندە نزیک ناوشار وله زه‌له‌کانی زرێبار واته له خوار ئیستادیۆمی وەرزشی خۆمان حه‌شار دا‌و چاوەروانی تاریک داهاتنی هه‌وا بوین.
ئه‌وکات ئیستادیۆمی وەرزشی که‌وتبوە داوێن شار وله پشت ئیستادیۆمه‌وە ئیتر ئاوەدانی تێدا نه‌بوو، نێوان زەله‌کان تا ناوشار دەشتایی بوو، له نێزیک ئیستادیۆم له ناوشاردا له چه‌ند شوێن چه‌ند مۆڵگه‌ی رژیمی تێدابو که بریتی بوون له: پایه‌گایه‌ک له ناو ماڵه‌کانی کلکه‌ی مه‌جی به‌گ که زاڵ بووبه سه‌ر فه‌له‌که‌ی ئیستادیۆم، له دەستی ڕاستی ئیستادیۆم یانی به‌رەو ناوشار دەرمانگای چراغی که تایبه‌ت به سپا بوو وچه‌کدارەکانی سوپای تێدا بوو، له به‌رانبه‌ر دەرمانگای چراغی شارەبانی، مقه‌ری به‌سیج که به مقه‌ڕی مه‌حموود ئاشتیانی ناسرابوو، هه‌ڵکه‌وتبوون.
بۆ هه‌ر کام له‌و بنکانه واحدێک دیاری‌کرا، به واحدێکیش سپێردرا که له نزێک فه‌له‌که‌ی باوەڕەشی که‌مین دابنێن بۆ گه‌شتیارەکانی جوندوڵا وساروڵا که به‌ردەوام له ناوشاردا گه‌شتیان لێئه‌دا، واحدێک له نیوان داوێن ئیستادیۆم به‌رەو پێنج ته‌به‌قه‌کان ئه‌وکات به‌و شوێنه ئه‌وترا فرودگا، ئێسته پێی ئه‌وترێت فه‌له‌که‌ی مامۆستا(معلم) که‌مین دابنێن تا ئه‌گه‌ر کاتێک هێزی کۆمه‌کی له بنکه‌کانی سوپا جێگیر له بنکه‌ی ئه‌سڵی سپا له فه‌له‌که‌ی دەنگ وڕەنگی مه‌ریوان، ٥ ته‌به‌قه‌کان، یان له بنکه‌ی جوندوڵا له ته‌رخا ناوا بیان هه‌وێت بێن وهێرش بکه‌نه سه‌رمان هێرشه‌که‌یان تێک بشکێندرێت وبه‌ر په‌رچیان بدرێته‌وە، که‌مین دابنێن......
ماوەیه‌کی یه‌کجار زۆر بوو که بنه ماڵه‌که‌م نه دیبوو، زۆر دڵم بێتاقه‌تی بۆ باوک، دایک، خوشک‌و براکانمی ئه‌کرد، له‌و کاتانه‌دا خه‌ڵکی ناوشاری مه‌ریوان به هۆی بۆمباران وتۆپ بارانه‌وە ئاوارە بوون، بنه‌ماڵه‌که‌ی منیش وەک زۆربه‌ی خه‌ڵکی شار رویان له دێهاته‌کانی دەوروبه‌ر کردبوو، له‌و ماوەیه‌دا هه‌ر خوا خوام بوو به‌ڵکو رۆژێک له گه‌ڵ واحدێک رێگام بکه‌وێته ئاواییه‌ک که بنه ماڵه‌می تێدا بێت وبتوانم له نزیکه‌وە بیان بینم وتێر دایک و باوک وخوشک وبرام له ئامێز بگرم.
ئێسته که بیر له ژینی پێشمه‌رگایه‌تی خۆم ئه‌که‌مه‌وە مێشکم ئه‌هه‌ژێت، چاوەروانی ئه‌و کاتی خۆم له هه‌مو ژیان ئه‌وەندە دابه‌زیبوو به فکری ئێسته‌م که هه‌ڵی ئه‌سه‌نگێنم وەک تراژدی وابوو، هاو ته‌مه‌نه‌کانی من سه‌رقاڵی خوێندن، کایه‌و زۆریان ژیانی خۆش وسه‌رگه‌ر می ژیانی خۆیان بوون له باوەشی گه‌رمی بنه ماڵه‌یاندا، منیش وهاوڕێکانی تریشم چاوەروانیمان ببو به:
به‌شكم ڕێگا بڕینی ئه‌م شه‌ومان که‌م بێت، به‌شکم ئه‌م شه‌و له که‌مین نه‌که‌وین، به‌شکم به‌یانی له پشوگادا رژیم نه‌یه‌ته سه‌رمان، به‌شکم برۆینه دۆڵێک بتوانم کترییه‌ک ئاو گه‌ڕم که‌م وسه‌رو ملێک بشۆرم، به‌شکم مه‌جالێک برەخسێت ئاوێک بێڵم به جله‌کانمدا، به‌شکم ئه‌م شه‌و به‌دەم رێگاوە چه‌ند جارێک پشو بدەین، به‌شکم ئه‌م شه‌و کۆڵ وباری زیاوەمان پێ نه بێت، به‌شکم ئه‌م شه‌و مانگا شه‌و بێت وتۆزکاڵێک رێگا ببینین، به‌شکم رێمان که‌وێته ئاواییه‌ک وبتوانم چاوم به دۆست وناسیاوی کۆنی خۆم، به بنه‌ماڵه وکه‌سو کارم بکه‌وێت، ودەیان و سه‌دان به‌شکمی له‌و جۆرە به‌ڵام هه‌مو ئه‌و به‌شکمانه که ڕەنگه لای تۆی خوێنه‌ر گاڵته‌جار بێت بۆ تاکه جاریش به هاسانی نه ئه‌هاته دی.........
بڕیار بوو ژن ومنداڵه‌که‌ی کاک (ف، ش) بێن بۆ لای وبۆ هه‌میشه بمێننه‌وە، ئه‌وکات ئێمه له ناوچه سه‌رقاڵی جه‌وله کردن وبه‌رێوە بردنی ئه‌رکه‌کانی خۆمان بوین، من وکاک (ف، ش) وچه‌ند هاوڕێی تر له دەسته‌یه‌کدا بوین، رۆژێک کاک (ف، ش) به من وهاوڕێه‌کی تری ڕاگه‌یاند که ژن ومنداڵه‌که‌ی به نیازن بۆ هه‌میشه له شار بێنه دەر وبێن بۆ لای ئه‌م، له درێژەدا وتی هاوسه‌رەکه‌م ومنداڵێکم دێنه ئاواییه‌ک منیش ئه‌مهه‌وێت بڕۆم به دوایدا وبیهێنم، ئێوە ئه‌توانن یارمه‌تیم بکه‌ن وله‌گه‌ڵم بێن؟
هه‌م من وههم هاوڕێکه‌م(ج هه‌ورامی) له‌ناخی دڵمانه‌وە وتمان به خۆشحاڵییه‌وە دێین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته که‌وتینه خۆ رێکخستن، سێ نه‌فه‌ری له هاوڕێیانیتر جیا بوینه‌وە وبه‌رەو ئاوایی قامیشڵه هه‌ڵکه‌وتو له سه‌رشیوی مه‌ریوان که‌وتینه رێ، (ش) خێزانی کاک (ف، ش) بڕیار بوو بڕواته ئاوایی قامیشڵه‌و له ماڵێکدا چاوەروان بێت تا ئێمه ئه‌رۆین به‌دوایدا، ئێمه پاش چه‌ند رۆژێک خۆمان گه‌یاندە نزیک ئاوایی قامیشڵه، رۆژ له نزیک ئاوایی‌دا ماینه‌وە............
ئێواره‌یه‌كیان بێسیمه‌كان هه‌ڵكران بۆ پێوه‌ندی له گه‌ل ك ن م، هاتنه سه‌ر هێڵ، له بێسیمدا پێیان وتین كه ئێمه‌یش هاتوینه وه‌و له نزیك خۆتانین، سبه‌ی شه‌و لای تووتنه‌کان چاوه‌ڕێمان بن، ئێمه به‌ینێك بوو وه‌ك كه‌سێكی داماوی لاواز هه‌ر خۆمان له هێزه‌كانی رژ یم ئه‌شارده‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره قه‌راربوو سبه‌ی ئێواره گوردانی كاك فواد ببینین، گوردانێك كه خۆی له دووی هێزه‌كانی سوپا ئه‌گه‌را، سبه‌ی ئێواره گوردانی كاك فواد له نزیك ئاوایی كاڵ هاتنه لامان.
ئه‌وان زۆربوون، گوێیان به فیل نه‌ئه‌دا، تۆزێك گاڵته‌ی ره‌فێقانه‌یان پێكردین، به گاڵته وه وه‌ک پێاوێکی گه‌وره به منداڵێک بڵێ پێیان ئه‌وتین ئه وه هاتون بۆتان؟
ئێمه‌ش هاتوین له سه‌رتان بكه‌ینه‌وه، خه‌متان نه‌بێت، هاوڕێكه‌ی خۆیشمانیان له گه‌ل بوو، چاومان پێكه‌وت دڵمان رۆشن بوه‌وه، پاش.........
ئێوارەی رۆژی پاش شه‌ڕەکه‌ی ڕیخه‌ڵان چۆینه ناو كاڵ، هه‌وا تاریك ببوو، وتمان تیكه‌یه‌ك نان ده‌خۆین وده‌چینه ده‌ر له ئاوایی، تازه گه‌یشتبووینه به‌رۆ، له پڕده‌نگی ته‌قه وئار پی جیمان لێ به‌رز بوەوه، جاشه‌كان زانیبویان كه واین له ئاوایی كاڵ، بۆیه هه‌مو كۆڵانه‌كا نیان گرتبوو كردیان به ته‌قه، ئێمه ش به ناچار تێكه‌وتین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباز بببین، ئه‌بوا له شوێنێكه‌وه بچوینایه‌ته ده‌ر كه كه‌مترین مه‌ترسی بوایه‌ت، گه‌مارۆیه‌كی توند كرابوین، له هه‌مو ئاواییه‌وه ته‌قه‌یان لێئه كردین.
شه‌خسه‌كه‌ی كاڵ كه‌وتوه‌ته پشت ئاوایی وبه‌رزه وزاڵه به سه‌ر ناوچه كه‌دا، به ده‌ست جاشه‌كانه‌وه بوو له‌وێوە له خۆوە ته‌قه‌یان به‌و ده‌شت وده‌ره‌دا ئه‌كرد، بڕێك له كۆڵانه كا نمان به سڵامه‌ت بڕی، كۆڵانێك بوو پڕبو له جاش وپاسدار ئه‌بوا له نزیك ئه‌و كۆڵانه‌وه تێپه ڕینایه‌ت، گه‌یشتینه نزیك كۆڵانه كه.
دابه‌ش بوین به٢ تیمه‌وه، ئه‌بوا٢ نه‌فه‌ر له هاوڕێیان بۆ كارێكی ته شكیلاتی برۆیشتنایه ت بۆ شارۆچكه‌ی كانی دینار، ئێمه‌ش له ئاوایی بهاتینایه‌ته ده‌ر وسبه‌ی شه‌و له شوێنێك له نێوان كاڵی خوارو وئاوایی ده‌رزیان یه‌كمان بگرتایه‌ته‌وه، له ریخه‌ڵان بۆ كانی دینار١ كاتژمێر رێگا بوو، له گه‌ل ئه‌و دوو هاوڕێ لێك جیابووینه‌وه، ئه‌وان به‌ره‌و كانی دینار وئێمه به‌ره وده‌شت وده‌ر وکه‌ژ وکێو.
كاتێك له ریخه‌ڵان هاتینه ده‌ر، کاک حه‌مه‌ی میانه وتی:
بۆ برۆینه ده‌ره وه؟
فه‌رمانده‌ی نیزامی دەسته‌که وتی:
نه‌رۆینه ده‌ر چ بکه‌ین ؟
بۆ دەسته‌که‌ی ئێمه دیاری‌کرا که له ناوچه جه‌وله‌ێه‌ک بکه‌ین وله چه‌ند شوێن خۆمان نیشان بدەین، له بڕێک شوێن سوخه‌نرانی بۆ خه‌ڵک بکه‌ین، نووسراوە وتراکته‌کانی کۆمه‌ڵه بڵاو بکه‌ینه‌و، ته‌نیا ئێمه ٧که‌سه‌ی دەسته‌ی رێکخستن له ناوچه مابوینه‌وە، هێزێکی زۆر وزەبه‌ندی رژیم له ناوچه‌که‌دا له دوی پێشمه‌رگه ئه‌گه‌ڕان، جاشه‌کان نه‌یانه‌زانی که‌گوردان له‌شلێرە وته‌نیا ئه‌م ٧که‌سه له ناوچه‌دان، بۆیه ئه‌وان له‌ترسی به‌ره‌نگار بوونه‌وە له‌گه‌ڵ گوردانی کاک فواد چه‌ندین گرو زەربه‌ت پێکه‌وە ئه‌گه‌ڕان.
له‌وکاته‌دا چه‌ندین گروی زەربه‌ت وگوردانی سوپا له دوی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌گه‌ڕان که ناوی هێندێکیان بریتی بوون له: گوردانی نه‌بی ئه‌کرەم، گوردانی موحه‌مه‌د ڕەسوڵ اڵڵه، گوردانی جوندوڵا، گوردانی ویژە، چه‌ندین گرو زەربه‌تی‌تر وەک: چناره، گله، هه‌نجیران، سه‌وڵاوا، دزڵی، هه‌ورامان، بیه‌كه‌ڕه و............هتد بێجگه له‌وانه‌یش جار وبار له شارەکانی ترەوە هێزی کۆمه‌کییان ئه‌هێنا بۆ به‌رەنگار بوونه‌وە له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه.
کورته‌شه‌ڕێک له ڕەشه‌دێ
تێبینی: ئه‌م به‌سه‌ر هاته یه‌کێک له هاوڕێیان بۆی گێڕاومه‌ته‌وە، له‌به‌ر هه‌ندێک تێبینی، به گونجاوی نه‌زانی که ناوی بهێنرێت، من گێرانه‌وەکه‌م وەک خۆی نووسیوەته‌وە
ڕەشه‌دێ گه‌ورەدێیه‌کی ناوچه‌ی مه‌ریوانه که له ٣ کیلومیتری پادگانی مه‌ریوان و له‌نیوان ئاواییه‌کانی پێله، سه‌ڵه‌سی وئه‌سراوا هه‌ڵکه‌وتوە، به‌شی هه‌رە زۆری خه‌ڵکی ڕەشه‌دێ خه‌ڵکانێکی شۆڕشگێرن، له‌یارمه‌تیدانی پیشمه‌رگه به تایه‌به‌ت پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه درێغیان نه‌کردوە زۆر جارانیش له توانای خۆیان زیاتر هه‌وڵی خزمه‌ت به شۆرشیان داوە، ماڵیان لانکی پێشمه‌رگه‌و گه‌لاجار ودەشت ودەر وکه‌ژ وکێویان مه‌ته‌رێز وقه‌ڵای پێشمه‌رگه‌بوە، پشت ڕەشه‌دێ وگه‌وناوی، له‌زۆمرەی ئه‌و شوێنانه‌ن که هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه دەیان حه‌ماسه‌یان تیا تۆمار کردوە، خه‌ڵکی ڕەشه‌دێ له یارمه‌تیدان به شۆرش ناو ناوبانگێکی تایبه‌تیان هه‌یه له ناوچه‌که.
دوو که‌سی له ماڵ هاتینه دەر، له کۆڵانێکی دوور ودرێژدا خه‌ریکی ڕۆیشتن بوین، له کۆتایی کۆڵانه‌که نزیک بوینه‌وە، ڕەشه‌دی ئه‌و کاته کارەبای نه‌بوو، ئێمه دووکه‌سی هه‌وڵمان ئه‌دا به جۆرێک برۆین که‌س نه‌مان بینێت وهه‌ست به بونمان نه‌کات، دەنگه دەنگێک له دوامانه‌وە په‌یدا بوو، که لامان کردەوە شه‌وقی چرایه‌ک دەر که‌وت، له به‌ردەم ماندا واته له دەستی چه‌پی کۆڵانه‌که، گه‌ڵابه‌یه‌ک دار له بن دیواری ماڵێک که دواتر زانیمان ماڵ باوکی دایه به‌هیه دایکی کاک فواد بوو، کۆگا کرابوو، ئێمه به خێرایی خۆمان گه‌یاندە پاڵ کۆگا دارەکه، نقمان له خۆمان بڕی وسه‌رمان رووبه دوا وەر چه‌رخاندبوو، وەستابوین که به‌ڵکو ئه‌و چرا به‌دەستانه بێن وبڕۆن وپێمان نه‌زانن، وردە وردە لێمان نزیک بوونه‌وە، سه‌یرمان کرد ٢نه‌فه‌ر خه‌ڵکی ئاوایین وچراتۆرێکیان به‌دەسته‌وەیه وملی رێگایان گرتوەو ئه‌یانویست بڕۆن، ئه‌وان له به‌ردەم ئێمه‌وە تێپه‌ڕ ئه‌بوون، دەستی ڕاستمان گه‌ڵابه‌داره‌که بوو که خۆمان دابوە پاڵی، دەستی چه‌پمان درێژەی کۆڵانه‌که‌و مزگه‌وتی ئاوایی بوو، به‌ردەمیشمان ئه‌و کۆڵانه بوو که تێیدا وەستابوین. چاوەڕوانی گه‌یشتن وتێپه‌ر بوونی ئه‌و دوکه‌سه چراتۆر به دەسته بووین، له دەستی چه‌پمانه‌وە هه‌نسکه هه‌نسکێک په‌یدا بوو، لامان کردەوە بزانین چییه؟ مه‌جال نه بوو لێکی بدەینه‌وە که بزانین چییه، دوو که‌س بوون وخێرا لێمان نزیک بوونه‌وە.......
گرتنی مه‌لاکه‌ی خاو
له لایه‌ن کۆمیته‌ی ناوچه‌ی مه‌ریوان(ک. ن. م) بڕیار درابو که مه لا موحه‌مه‌د مه‌لای ئاوایی خاو دەست گیر بکرێت، مه‌لا موحه‌مه‌د پێوەندی وهاوکاری له‌گه‌ڵ هێزەکانی رژیم هه‌بوو، پێشتر دووجار له لایه‌ن ک ن م ئاگادار کرابوەوە که واز له هاوکاری وپێوەندی له‌گه‌ل هێزەکانی سوپا بهێنێت، به‌ڵام ئه و هه‌ر به‌ردەوام بوو له پێوەندی له‌گه‌ڵ هێزەکانی رژیم، سه‌ر ئه‌نجام کۆمیته‌ی ناوچه‌ی مه‌ریوان بڕیاری دا که مه‌لا موحه‌مه‌د دەست گیر بکرێت، ئه‌رکی قۆڵبه‌ست کردنی ناو برا، به دەسته‌ی رێکخستنی خاومیراوا سپێردرا که منیش پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئه ودەسته‌یه بووم.
وبه تاریک داهاتنی هه‌وا خۆمان گه‌ێاندە ناو ئاوایی، له که‌سێک که دۆستی کۆمه‌ڵه بوو پرسیاری مامۆستامان کرد، له وڵامدا وتی ئه ڕۆ چوە بۆ مه‌ریوان هێشتا نه‌گه‌ڕاوەته‌وە، که هه‌واڵمان زانی مامۆستا له ئاوایی نییه نه‌مان هیشت که خه‌ڵک له‌بوونی ئێمه ئاگادار بن وبێ دەنگ بوینه دوتیم وچوینه دو ماڵ، ئێمه ٤ که‌س پێکه‌وە چوینه ماڵێک وپاش ناساندنی خۆمان، به‌خاوەن ماڵمان وت:
ئه‌توانین ئه‌م شه‌و تا سبه‌ی ئێوارە له ماڵتاندا بمێنینه‌وە، خاوەن ماڵ پاش ئه‌وەی دڵنیا بوون که پێشمه‌رگه‌ین، وێڕای به خێر هاتنی گه‌رمو گوڕ به رویه‌كی ئاوەڵاوە وتی ئه‌رەوەڵا ماڵ ماڵی خۆتانه، خوا ئه‌کات ئێوە به‌م که‌لاوە کۆنه قه‌ناعه‌ت ئه‌كه‌ن، ئێمه له حه‌نای ئێوەدا خاوەن ماڵ نین.........
پاش کۆتایی دەورەی پزیشکیاری ناردرامه ناوچه‌ی مه‌ریوان که ئه وکاته مقه‌ڕی مه‌ریوان له شارۆچکه‌ی ماوەت بوو، به‌شێک له کادر وپێشمه‌رگه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ڕیوان له‌مه‌نته‌قه‌ی مه‌ریوان سه‌رقاڵی چالاکی بوون هه‌ندێکیشیان له شارۆچکه‌ی ماوەت بوون، (ک ن م) ناردمیان بۆ لای هاوڕێیانی دەسته‌ی رێکخستنی خاو میراوا، له‌به‌هاری سالێ ٦٥ی هه‌تاویی وەک پێشمه‌رگه‌یه‌کی پزشکیار له‌دەسته‌ی رێکخستنی خاو میراوا دەستم به چالاکی کرد. پێش ئه‌وەی دەورەی پزشکیاری کۆتایی پێ بێت، هه‌واڵم پێگه‌یشت که خزمێکی خۆمان به ناوی خالید کۆنه‌پۆشی که کادری نه‌هێنی کۆمه‌ڵه بوو له‌لایه‌ن رژیمه‌وە پێی زانراوەو هه‌ڵهاتوە، ئێتر کاک خالید له به‌شی عه‌له‌نی کۆمه‌ڵه‌دا وەک پێشمه‌رگه چالاکی ئه‌نواند، من زۆر په‌له‌م بوو که برۆمه‌وە بۆ مقه‌ڕی مه‌ریوان له‌ماوەت تا به‌ڵکو کاک خالید ببینم، ئاخر کاک خالید له‌به‌ر ئه‌وەی ته‌شکیلاتی نه‌هێنی بو یه‌کڕاست کردبویانه پێشمه‌رگه‌و خێرا له ناوچه‌ی مه‌ریوان سازمان درابوو. کاتێک گه‌یشتمه‌وە مقه‌ری مه‌ریوان له ماوەت، هه‌واڵی کاک خالیدم پرسی، له‌وڵامدا وتیان بۆ جێبه جێ کردنی کارێکی ته‌شکیلاتی له‌گه‌ڵ دەسته‌یه‌ک پێشمه‌رگه بۆ شوێنێکی تایبه‌ت به‌ڕێکراون، به داخه‌وە ئیتر کاک خالید نه‌گه‌ڕایه‌وە، ئه‌وە یه‌که‌مین وئاخرین چالاکی کاک خالید له‌به‌شی ئاشکرای کۆمه‌ڵه‌دا بوو.........
له ئاخر وئۆخری مانگی ڕێبه‌ندانی سالی ٦٤ی هه‌تاویدا ناردمیان بۆ لای هاوڕێیانی ناوچه‌ی مه‌هاباد، ئه‌وکات گوردانی ٢٤ی مه‌هاباد له ئۆردوگای مالومه بو، پارێزگاری له ئۆردوگاکان به هاوڕێیانی مه‌هاباد سپێردرابوو، به‌دەور ئه‌و ئۆردوگایانه‌دا چه‌ندین پایه‌گای کۆمه‌ڵه‌ی تێدابوو، هه‌ر جار که هه‌ر گوردانێک پارێزگاری ئۆردوگا بوایه‌ت پایه‌گا کانیش به‌دەست ئه‌وانه‌وە ئه‌بوو، بڕێک له‌و پایه‌گایانه بریتی بون له پایه‌گایه‌ک له‌پشت ئۆردوگای مالومه که ئه‌یروانی به‌سه‌ر ئۆردوگا وکارێزەو دەورو به‌ری، پایه‌گایه‌کی تر له نێوان ئۆردوگا وئاوایی گاپیڵۆن، پایه‌گای ڕادیۆ، پایه‌گای چۆخماخ، پایه‌گای نێوان ئۆردوگای کۆمیته‌ی ناوەندی وئاوایی چۆخماخ، ماوەیه‌ک له‌وێ مامه‌وە، هه‌ر له‌و ماوەیه‌دا له سه‌ر پێشنیاری دوکتۆر عوسمان حه‌قیقه‌ت وله سه‌ر سه‌همییه‌ی ناوچه‌ی مه‌ریوان ناردرام بۆ بینینی خولی پزشکیاری، ناردن بۆ خولی پزشکیاری به‌شێکی دیاری کراو بوو، یانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک ژماره‌یک سه‌همییه‌ی هه‌بوو، له لایه‌ن مه‌ریوانه‌وە من وفایه‌ق مه‌حموودی ناسراو به( دوکتۆرهه‌ڵمه‌ت) ناردراین بۆ ئه‌و خوله، له‌و کاته‌دا تا کۆتایی دەورەی یه‌که‌می پزیشکیاری هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی گوردانی٢٤ی مه‌هاباد بووم به‌ردەوام لای هاوڕێیانی مه‌هاباد بووم.
کاتێک چوم بۆ ناوەندی پزشکی(مرکزپزشکی) ئیتر دونیایه‌کی ترم هه‌بوو، زۆر دۆست وناسیاوم په‌یدا کردبوو، له زۆر ناوچه زۆر که‌سم ئه‌ناسی، گه‌رچی من لام وایه له‌ناو کۆمه‌ڵه دا ئه‌و کاته که‌شو هه‌وا جۆرێک بوو، که که‌س هه‌ستی به غه‌ریبی و بێ که‌سی نه ئه‌کرد، به‌ڵام بۆ که‌سێکی وەک من که تازه له کۆمه‌ڵگایه‌کی ترەوە هاتبووم وهێشتا نه‌م توانیبوو له زۆر کولتوری ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆم که له گه‌ڵیان گه‌ورە ببوم داببڕێم، جۆرێک شه‌رمنی به سیمامه‌وە دیار بوو. ئه‌مانه هه‌مویان کاتی بوون، زۆر زو ڕاهاتم له‌گه‌ل ئه‌و که‌ش وسونه‌تانه‌ی ناو کۆمه‌ڵه، هێندە خووم گرتبوو به هاوڕێیان که زۆر به که‌می بیرم له ڕابردوو ئه‌کردەوە مه‌گه‌ر ئه‌وەی جار وبارە باسی شتێکی تایبه‌ت بهاتایه‌ته به‌رەوە، ...............
چه‌ند رۆژێک له گوردانی ٢٢ی ورمێ سازمان درابووم، له‌لایه‌ن به‌شی رێکخستنی نه‌هێنی ناو شارەکان که ئه‌وکات پێیان ئه‌وت ته‌کش بانگ کرام، له ته‌کش سه‌رەتا له سه‌ر ئه‌و کارانه‌ی که پێشتر وەک هه‌ڵسووڕاوی نه‌هێنی ئه‌نجامم داب‌و قسه‌ی زۆرم له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و به‌شه‌وە بۆ کراو دەست خۆشییان لێ کردم، پاشان که‌وتنه ئامۆژگاری کردن وپێشنیاریان پێکردم که، له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک بگه‌ڕێمه‌وە بۆ ئێران، یانی برۆمه‌وە خۆم ته‌حویل بدەمه‌وە وپاش ئازاد بوونم له زیندان، وەک چالاکی کۆمه‌ڵه له‌ناوشار به‌ڕەسمی دەست به‌کار بکه‌م، وتیان تۆ هێشتا منداڵی، بڕۆرەوە، تێبکۆشه برۆیته‌وە قوتابخانه وله‌وێ درێژە به چالاکی بده‌ی، هه‌رچی هێنایان وبردیان من نه‌چومه ژێر بار.
ڕێبه‌ندانی ساڵی ٦٤ی هه‌تاوی بوو، بۆ ئامادە کردنی زیاترم ناردمیان بۆ شارۆچکه‌ی چوارتا بۆ خولی چاپکردن، که چومه ئه‌وێ دوکه‌سی تر له هه‌ڵسووڕاوانی نه‌هێنی له‌وێ بوون وئه‌وانیش هاتبون ئه‌و خوله ببینن، بریار درابوو که من وئه‌و دوکه‌سه ئه‌و خوله ببینین وفێر ببین چلۆن نووسراوە چاپ وبڵاو که‌ینه‌وە، بۆ ماوەی حه‌وتویه‌ک له‌و بینایه‌دا بوین وسه‌ر قاڵی فێر بوونی چاپکردن وکار کردن به‌که‌رەسه‌ی چاپکردن بوین، من ئه‌و خوله‌ێشم ته‌واو کرد به‌ڵام ئامادە نه‌بووم بگه‌ڕێمه‌وە...................
ئۆردوگای فێرگه پڕ بوو له کوڕان وکچان که خوازیاری په‌یوەست بوون به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌بوون، پاش چه‌ند رۆژ مانه‌وە له به‌شی وەرگرتن، وپاش ته‌واو بونی لێکۆڵینه‌وە، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک لاوی‌تر که خوازیاری پێشمه‌رگایه‌تی بوون له په‌لی شه‌هیدانی دۆزەغه‌رە رێکخرام ودرامه فێرگه بۆ دیتنی خولی سیاسی ونیزامی پێشمه‌رگایه‌تی.
فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی ناوەندێک بوو به کۆمه‌ڵێک فه‌رهه‌نگ وکولتوری تایبه‌ته‌وە، دواتر که بوومه پێشمه‌رگه زانیم به‌ڕاستی دەورانی فێرگه تایبه‌ت مه‌ندی جیاوازی خۆی هه‌بوە له‌گه‌ڵ واحدەکانی هێزی پێشمه‌رگه، له‌فێرگه‌دا کۆمه‌ڵێک ئینسانی جۆراو جۆری تێدا بوو که هه‌رکامه‌مان فکریه‌ت وکولتور وسونه‌تی تایبه‌ت به خۆمان هه‌بو، یه‌ک منداڵه هه‌ژار، یه‌ک منداڵه دەوڵه‌مه‌ند، یه‌ک تورک، یه‌ك فارس، یه‌ک سۆرانی، یه‌ک شکاک، یه‌ک هه‌ورامی، یه‌ک که‌لهوڕ، یه‌ک له بنه‌ماڵه‌یه‌کی مه‌زهه‌بی توندرەوە هاتبوو یه‌ک له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی لامه‌زهه‌به‌وە، یه‌ک شاری بوو، یه‌ک دێهاتی، یه‌ک خوێندەوار، یه‌ک بێ سه‌واد، یه‌ک ژن ویه‌ک پیاو................
پاش خواردنی نان وچایی، له ماڵان هاتینه ده‌ر، جه‌ماعه‌ت سه‌ر قاڵ بوون خۆیان رێکخه‌ن بۆ چونه ده‌ره‌وه له ئاوایی، له‌گه‌ل کۆمه‌ڵیک له هاوڕێیان چوین بۆ حه‌وز بۆ ده‌ست به ئاو گه‌یاندن، له‌و کاته‌دا یه‌کێک له هاوڕێیان ئه‌رواته به‌شێکیتر له ئاوایی وژماره‌یه‌ک چه‌کدار ئه‌بینێت، پێ وائه‌بێ ئه‌وه هاوڕێیانی خۆمانن، ئه‌چێته ناویان، توڕه ئه‌بێت ئه‌ڵێ ئه‌وه چی ئه‌که‌ن؟ زووکه‌ن وه‌رن، جه‌ماعه‌ت ماتڵی ئێوه‌ن، گه‌ره‌کمانه بڕۆینه ده‌ر، ئه‌وانیش که جاش وپاسداربوون، ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه که ناوی کاک عوسمان ئارێنان بوو ئه‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌ک وله‌ویا ده‌ستی کاک عوسمان بریندار ئه‌بێت،( زۆر به داخه‌وه هاوڕێ عوسمان چه‌ند ساڵێک دواتر گیانی به‌ختکرد وچوه ریزی کاروانی گیان به‌ختکردوانه‌وه) ئه‌و شه‌وه شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد. له‌و کاته‌دا من وچه‌ند هاوڕێیتر له حه‌وز بوین خه‌ریکی ده‌ست به ئاو بوین، زۆر ترسام، یه‌که‌م جار بو ده‌نگی ته‌قه‌م له نزیکه‌وه ئه‌بیست، دونیا‌م لێهاتبوه‌وه یه‌ک، نه‌مه زانی چۆنی دۆخینه‌که‌م ببه‌ستم، له هه‌ر کوێوه فیشه‌کێک ئه‌ته‌قی وامه‌زانی به منیه‌وه ئه‌نێن، له‌گه‌ل هه‌ر فیشه‌کێکدا من سه‌رم دائه‌نه‌واند، ئه‌وه‌نده ترسام که بیری شۆڕش وپێشمه‌رگه‌و هه‌مو شتێک له‌مێشکمدا هاته ده‌ر وخوا خوام بو زوو له‌ویا نه‌جاتم بێت، پێشمه‌رگه ده‌ستیان کرد به شه‌ڕ وله ئاوایی هاتینه ده‌ر، ئه‌وه‌نده ترسابووم که له‌گێڕانه‌وه نایه‌ت، که‌وتمه ناو ده‌ریای خه‌یاڵات، بیرم ئه‌کرده‌وه که.............
له‌مه‌ریوان به‌ره‌و شاخ
رێکه‌وتی ١٤ی ٧ی ١٣٦٤ی هه‌تاوی واته مانگی یه‌که‌می پایزی ساڵی ١٣٦٤ی هه‌تاوی بوو که له‌گه‌ل ڕه‌فێقێکم به نیازی په‌یوه‌ست بوون به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له شار هاتینه ده‌ر ورێگای که‌ژ وکێومان گرته به‌ر.
ئێوارەی ٢٣ی ٧ی ١٣٦٤ی هه‌تاویی له کاک عه‌لی که ماندو بونێکی زۆری پێمانه‌وه کێشابوو وخزمه‌ت ومیوانداری زۆری کردبوین وبۆ گه‌یاندنی ئێمه زۆر هه‌وڵی دابوو، ماڵ ئاواییمان کرد وبه په‌له وبه‌ڕاکردن به‌ره‌و که‌ڵوێنجه وه‌رێ که‌وتین، کاتێک گه‌یشتینه به‌ر ئاوایی ئیتر هه‌وا به ته‌واوی تاریک داهاتبوو، گه‌یشتنیه نزیک ماڵه‌کان سه‌گوه‌ڕی سه‌گه کانی ئاوایی ده‌ستی پێ‌کرد. خۆمان کرد به ناو ئاوایی‌دا، له نزیک یه‌که‌م ماڵ به ده‌نگێکی به‌رز ده‌نگ دراین.
که‌سێک هاواری کرد کێن کوره؟
منیش به بێ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌وانه کێن وڵامم دایه‌وە:
خۆمانین، بانگه بانگ وده‌نگدانی چیتانه؟ چه‌ند رۆژه له دوی ئێوه ئه‌گه‌ڕێین، ده‌نگ ده‌ره‌که وتی وه‌رنه پێش، چوین بۆ لای، دوو که‌س پێکه‌وە بوون.
له‌پڕ مامۆستا خۆی کرد به ژوری پۆله‌که‌دا، قوتابییه‌کان به تێکرا هه‌ستاینه‌وه، به بێ ئه‌م لاو لا، یه‌کڕاست هات بۆ مێزه‌که‌ی ئێمه، وتی: نووسراوه‌که‌م بده‌نێ!!!
من به ڕاستی زۆر ترسام، وتم:
مامۆستا نووسراوه‌ی چی؟
له وهه‌ستانه‌وه‌ی خوێندکاره‌کان من به په‌له کتیبه‌که‌م خسته ناو که‌شاوه‌که، مامۆستا وانه وتنه‌وه‌ی له‌بیر چوه‌وه سه‌رقاڵی پرسین وهه‌ڕه‌شه به دوای ئه‌و کتێب وگۆڤاره‌دا بو، به نه‌رمی وهێدی له‌گه‌ل من وهاوڕێکه‌م قسه‌ی ئه‌کرد، ئه‌یوت خۆتان ئه‌و نوسراوه‌یه‌م بده‌نێ با من نه‌تان پشکنم وده‌ری بهێنم، مامۆستا رووی له ته‌خته ڕه‌شه‌که کرد، منیش به هه‌لم زانی گۆڤاره‌که‌م خسته ژێر که‌واکه‌مه‌وه که که‌وایه‌کی موراد خانی بوو، ورده ورده هه‌مو قۆپچه‌کانیشیم داخست، مێزێک له دوامانه‌وه بوو ته‌نیا خوێندکارێکی تیا‌بوو، ویستم بیخه‌مه ئه‌ویا ئه‌و خوێندکاره نه‌یهێشت وتی:
کار کردن بۆ کۆمه‌ڵه
له زاڵم بوون وچه‌وسێنه‌ر بوونی رژیمدا شکم نه‌بوو، به‌ڕدی بناغه‌ی خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵه له دڵمدا چه‌قیبو، کۆمه‌ڵه کومونیست بوو، منیش ببومه کمونیست به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانم کمونیزم چییه؟ کرێکار کرێکارم ئه‌کرد به بێ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌کی چینایه‌تیم هه‌بێت. من له‌و کاته‌دا ته‌نیا قینم له ده‌وڵه‌ت بوو وبه‌و هۆکارانه‌یش که وا پێشتر باسم کرد خۆشم له کۆمه‌ڵه ئه‌هات.
حه‌زم به تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌و رژیمه ئه‌کرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوم به لایه‌نگری کۆمه‌ڵه، له قوتابخانه له‌گه‌ل چه‌ند خوێندکار که پێوه‌ندیان له‌گه‌ل کۆمه‌ڵه هه‌بوو بومه دۆست وئاشنا ومنیش له گه‌ل ئه‌وان ده‌ستم دایه کار کردن بۆ کۆمه‌ڵه. له قوتابخانه دروشمم ئه‌نووسی، من ته‌نیا دروشمی مردن بۆکۆماری ئیسلامیم ئه‌زانی بنووسم، به‌ڵام هاوڕێکانم فێریان کردم که دروشمه‌کانی کۆمه‌ڵه چین، منیش ئه‌و دروشمانه‌م له سه‌ر دار ودیوار ئه‌نووسی به بێ ئه‌وه‌ی خۆم لێیان تێ بگه‌م، بۆ نموونه بڕێکیان بریتی بوون ........................
مانه‌وە له‌مه‌ریوان چه‌رمه سه‌رییه‌کانی ژیانم
به هه‌رحال له‌و دۆخه‌دا ئێمه‌یش وه‌ک خه‌ڵکانی تری بایه‌وه ئاواره بوین وروومان له دێهات وشوێنه‌کانی تر کرد. پاش ماوه‌یه‌ک مانه‌وه له دێهاته‌کانی دوه‌رووبه‌ر، ئیتر دڵنیا بووین که گه‌ڕانه‌وه بۆ بایه‌وه ئیمکانی نییه، روومان له مه‌ریوان کرد، له‌و کاته‌دا خۆمان خانومان له مه‌ریوان هه‌بوو، له خانوه‌که‌ی خۆمان هه‌ڵکه‌وتو له گه‌ڕه‌کی له‌یلاخییه‌کان له پشت باخی پارکه‌وه نیشته جێ بوین.
شه‌ڕی ئێران وعێراق به گه‌رمی ده‌ستی پێ کردبوو، پاش ماوه‌یه‌ک له گه‌یشتنمان بۆ مه‌ریوان برا گه‌وره‌که‌م به ناوی عه‌لی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه به تاوانی هاوکاری له‌گه‌ل کۆمه‌ڵه ده‌ست گیر وله به‌ندیخانه کرا، .....................
بایه‌وە
ساڵی ١٣٤٨ی هه‌تاویی له ئاوایی بایه‌وه چاوم به ژین هه‌ڵهێنا، بایه‌وه، ناوی ئاواییه‌که سه‌ر به شاری مه‌ریوان، هه‌ڵکه‌وتوه له سه‌ر سنووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان، مه‌ودای نێوان مه‌ریوان وبایه‌وه پازده کیلومه‌تره.
زۆر ێک له‌خه‌ڵکانی بایه‌وه به جۆرێک تێکه‌ڵ به‌شۆڕش وشۆڕش دۆست بوون، به‌م بۆنه‌وه زۆر که‌س له خه‌ڵکی بایه‌وه له پێناو شۆڕشدا گیانی خۆیان به‌خت کرد، من ئیشاره به ناوی ژماره‌یه‌ک له تێکۆ شه‌رانی بایه‌وه تاکاتی ئه‌م نووسراوه‌یه ئه‌که‌م که ئێسته له حاڵی ژیاندا نه ماون.
ڕه‌شید سه‌عیدی ناسراو به فه‌قێ ڕه‌شی، عه‌لی سه‌عیدزاده، موسته‌فا سه‌عیدزاده، ئه‌حمه‌د کۆنه‌پۆشی، خالدکۆنه‌پۆشی، ڕه‌شیدکۆنه‌پۆشی، له‌تیف کۆنه‌پۆشی، ئه‌حمه‌دکۆنه‌پۆشی بابه ڕه‌سووڵ، عه‌تا کۆنه‌پۆشی، لوقمان کۆنه‌پۆشی، مه‌حموود کۆنه‌پۆشی، عومه‌ر کۆنه‌پۆشی.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵیک مامۆستای قوتابخانه‌یشی .....
نووسینی: سیاوه‌ش به‌شیری
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
ئاخرین به‌شی مانه‌وه له نوفل لوشاتو
له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی خومه‌ینی له پاریس، بێجگه له‌وه‌ی که له لایه‌ن ڕادیۆ وڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بڵاو ئه‌کرایه‌وه که ئه‌وه له ڕاستیدا رواڵه‌تی رووداوه‌کان بوون، شتگه‌ل ورووداوگه‌لی شاردراوه رویانئه‌داکه ئه‌گه‌ر یه‌ک له سه‌دی ئه‌و رووداوانه، له لایه‌ن هه‌مان ڕادیۆ وته‌له‌ویزیۆن و ڕاگه‌یاندنانه‌وه بڵاو بکرانایه‌ته‌وه، به دڵنیاییه‌وه هه‌رگیز پێی خومه‌ینی ویارانی که منیش یه‌ک له‌وانم نه ئه‌گه‌یشته‌وه ئێران. به‌رنامه‌کانی نوفل لوشاتۆ لایه‌نێکی ئاشکرای هه‌بوو ولایه‌نێکی نه‌هێنی وشاردراوه. ئێسته پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ له رووی ئه‌و ئه‌زموونانه‌وه که وه‌ده‌ستم هێناون ئه‌توانم به ڕاشکاوی بڵێم که هه‌مو ئه‌و رووداوه ئاشکراکان درۆ وده‌ست کرد وپلان بوون. بۆ نموونه ئه‌و شتانه‌ی که له نێوان خومه‌ینی و شاپوور به‌ختیار دوایین سه‌رۆک وه‌زیرانی رژیمی شا هاته پێشه‌وه ته‌نیا گاڵته‌یه‌کی فرت‌و فێڵاوی بوو که خومه‌ینی به به‌ختیاری ئه‌کرد، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که وترا وپاشان نووسرا، بێجگه له درۆ شتێکی‌تر نه‌بوون وڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه بوو که له‌و کۆبوونه‌وانه‌ی شه‌وانه‌داله نوفل لوشاتۆ، رێک که‌وتن له سه‌ر ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی که وا ئه‌بوا له یه‌که‌مین ده‌رۆژی یه‌که‌می شۆڕشدا له سێداره بدرێن................
گێڕانه‌وه‌ی: جه‌عفه‌ر شه‌فیعزاده
نووسینی: سیاوه‌ش به‌شیری
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی ومه‌حه‌مه‌د مونته‌زری له نوفل لوشاتۆ
پاش ئه‌و شه‌وه به‌و هه‌موه رووداوه زۆره‌وه، هه‌ر دوو یان سێ شه‌و که‌ڕه‌تێک به‌رنامه‌ی فه‌ساد وخراپه کاری سه‌ی ئه‌حمه‌د خومه‌ینی وموحه‌مه‌د مونته‌زری که له لایه‌ن قوتبزاده وبێئاتریس وپاتریسیاوه رێک ئه‌خرا، ئه‌وه‌یش له ژێر چاوه‌دێری خاتو دوریان مه‌کگری و کامێرامانی دومینیک و هاوکاره‌که‌ی، به‌ر ده‌وام بوو. ئایه‌توڵا زاده‌کان هێنده له‌و بواره‌دا به ته‌ماح و چاو چنۆک بوون، که به‌ڕاستی ئه‌مجۆره کارانه گه‌رچی له پاریس‌دا شتێکی ئاسایی بو به‌ڵام کرده‌وه‌و هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌مان له چاو پاریسیه‌کان زۆر نائاسایی بو، به چه‌شنێک که سه‌رنجی زۆر که‌سیان بۆ لای خۆ ڕاکێشابوو.
ئه‌م فه‌ساد وگه‌نه کارییانه، به روداوێکی بێ ئابروویانه، رێک حه‌وتویه‌ک به‌ر له گه‌ڕانه‌وه بۆ تاران کۆتایی پێهات.......................